"داعش له رۆژهه‌ڵاتی سووریا دوا هه‌ناسه ده‌دات"
K24 - هه‌ولێر:
چیا فورات، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" بۆ سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا دوا مۆڵگه‌ی داعش كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و ناوچه‌كه له پاشماوه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه".
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه ئه‌كره‌م ساڵح په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماده‌ی بوو، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هه‌سه‌ده گوتوویه‌تی: "هێزه‌كانمان له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه چه‌كدارانی داعشمان گه‌مارۆ داوه، له گه‌ڕه‌كێكی بچووكی باغووز له‌ژێر گه‌مارۆ دان و كۆتاییان نزیكه".
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی سه‌ربازیی داعش له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا داوا لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات، چەكدارە داعشە دەستگیركراوەكانیان ببەنەوە و لە وڵاتەكانیان دادگاییان بكەن.
ترەمپ، لە زنجیرە تویتێكدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایه‌تیی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، داعش بەرەو لەناوچوون دەچێت، ھەر بۆیە داوا لە بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەكانی دیكە دەكات، زیاتر لە 800 چەكداری دەستگیركراوی داعشیان لە سووریا ببەنەوە و لە وڵاتەكانیان دادگاییان بكەن.
دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند "ئەمەریكا ناتوانێت ببێتە پاسەوانی چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش".
سەرۆكی ئەمەریكا جەختیشی كردووەتەوە، دوای سەركەوتنی 100% بەسەر داعش و تێكشكاندنی یەكجارەكی رێكخراوەكە، لە سووریا دەكشێنەوە.