هێزه‌ر ناوێرت ده‌بێته جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
دوای له‌كارلادانی ریكس تلیه‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پۆسته‌كه‌ی و ده‌ستنیشانكردنی مایك پۆمپیۆ بۆ ئه‌و پۆسته، تره‌مپ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شی لابرد و هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه‌ك جێگری مایك پۆمپیۆ، ده‌ست به‌كارده‌بێت.
دوێنی سێشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگره‌كه‌ی له كاره‌كانییان دوورخسته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی، هێزه‌ر ناوێرت، ده‌بێته جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری دیپلۆماسی گشتی له جێگه‌ی ستیڤن گۆلدشتاین.
هێزه‌ر ناوێرت، 48 ساڵ، پێشتر پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (فۆكس و هاوڕێیان) بوو له كه‌ناڵی فۆكسی ئه‌مه‌ریكا و دواتریش له 24ی نیسانی 2017، وه‌ك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ستنیشان كرا.
له كارلادانی گۆڵدشتاین له‌كاتێكدایه، دوێنێ دوای بڕیاری لادانی تیله‌رسن، له تویته‌ره‌كه‌یدا، زانیاری پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردبۆوه، بۆیه تره‌مپ بڕیاری له‌كارلادانی ئه‌ویشی ده‌ركرد.
گۆڵدشتاین، له تویته‌كه‌ی به‌رگری له تیله‌رسن كردبوو، كه گوتبووی: "نه‌یده‌ویست پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جێبهێڵێت و خۆی بۆ مانه‌وه ئاماده ده‌كرد"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێشكه‌وتنی دیپلۆماسی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه له پرسه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه".
به گوێره‌ی تویته‌كه‌ی گۆڵدشتاین، تره‌مپ به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری لادانی تیله‌رسن له پۆسته‌كه‌ی ئاشكرا بكات، ئه‌و وه‌زیره‌ی له پۆسته‌كه‌ی دوور خستووه‌ته‌وه.
ا. م