سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئیسپانیا: نامه‌وێت نێیمار به درێسی ریال مه‌درید ببینم
ماریانۆ راخۆی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئیسپانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه حه‌ز ناكات نێیمار درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت، ده‌شڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م رۆژێكدا بێت ئاتڵێتیكۆ مه‌درید چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دیمانه‌یه‌كی ماریانۆ راخۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا بڵاو كردۆته‌وه، به‌وپێیه‌ی (راخۆ) شاره‌زاییه‌كی زۆری له وه‌رزش و بارودۆخی یانه‌كان هه‌یه.
ماریانۆ راخۆ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ریال مه‌درید و سانجێرمان ده‌ڵێت: پێموا نییه هێزی سانجێرمان ته‌نیا له كاڤانی، مباپێ و نێیمار دا بێت، به‌ڵكوو یانه‌كه به‌بوونی دی ماریا، ڤیراتی و رابیۆ زۆر سه‌رنجڕاكێشتره.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا زیاتر ده‌ڵێت: ریال مه‌درید له چوار ساڵی رابردوو 3 جار بۆته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، بۆیه پێموایه ئه‌ركی به‌رامبه‌ر سانجێرمان زۆر سه‌خت نییه و ده‌توانێت ئه‌و یانه‌یه تێپه‌ڕێنێت.
له باره‌ی ده‌نگۆی هاتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید، راخۆ ده‌ڵێت: حه‌ز ناكه‌م ئه‌م یاریزانه به درێسی ریال مه‌درید ببینم، ناكرێت ریال ته‌نیا بیر له‌و یاریزانه بكاته‌وه، ره‌نگه زیاتر پێویستیان به (مباپێ) بێت.
ماریانۆ راخۆی هیوای ئه‌وه‌ی خواست بتوانێت له مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی (وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ) بۆ بینینی یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئارجێنتینا ئاماده بێت.