پاریس سانجێرمان جاڵجاڵۆکەی دەوێت

یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا شه‌ڕ له‌سه‌ر جیجی بوفۆن ده‌كه‌ن

سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکانی ئەورووپا هەوڵەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بۆ دەستەبەرکردنی جیجی بۆفۆنی ئیتاڵی ئاشکرا دەکەن، دوای ئەوەی ئەو گۆڵپارێزە هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند لەکۆتایی وەرزدا ڕیزەکانی بیانکۆنێری جێدەهێڵێت .

بوفۆن كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دوایین یاری لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بۆ یانەی یوڤێنتۆس ئەنجامدەدات، ئەوەشی نەدرکاندووە ئاخۆ لەسەر لاکێشەی سەوز بەردەوامی دەبێت یان ئەوەتا خۆری ئەو ئەستێرە لە ٤۰ ساڵیدا ئاوادەبێت.

بەپێی ماڵپەڕی (فوتبۆڵ ئیتاڵیا) بێت، یانەکەی خلێفی بۆندێکی بۆ جاڵجاڵۆکەکەی ئیتاڵیان ئامادەکردووە تا لەوەرزی داهاتوو پەیوەندی بەیانە پاریسیەکە بکات و بۆماوەی دوو وەرز درێسی پاریس بپۆشێت.

ئەو ماڵپەرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە "بەرپرسانی پاریس سانجێرمان نیازیان وایە جیجی خۆی و ئەزموونی چەندین ساڵەی لەسەرلاکێشەی سەوز ئۆغەر بەرەو فەڕەنسا بکات خەرمانێک بخاتە سەر دەسکەوتەکانی یانەکە.

ئەو سەرچاوەیە نەشیشاردەوە کە هەریەک لەیانەکانی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی و ئاتڵێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ڕکابەری پاریسن بۆ بەدەستهێنانی بوفۆنی ٤۰ ساڵان.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی پارمای پێشووی یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كانی بوفۆن، له‌ ئێستادا ئه‌و یاریزانه‌ بۆ سێریا ئه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و بوفۆن ده‌یه‌وێت له‌ دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌نی وه‌ك وه‌فایه‌ك درێسی پارما بپۆشێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: سـەردار جـەبـار