روحانی داوای خۆڕاگری دەكات

بەڵێن بە خەڵكی وڵاتەكەی دەدات

K24 - ھەولێر

سەرۆككۆماری ئێران بەڵێنی كەمكردنەوەی كێشەكانی خەڵك دەدات و داوا لە خەڵكی ئێرانیش دەكات لەبەرانبەر گوشارەكاندا خۆڕاگربن.

حەسەن روحانی، سەرۆككۆماری ئێران لە وتارێكیدا لە رێورەسمی ھەفتەی دەوڵەت لە تاران،  داوای لە خەڵكی ئێران كرد بەرانبەر بە گوشارەكانی سەر وڵاتەكەیان خۆڕاگربن و راشیگەیاند، ھەموو ھەوڵێك دەخەنەگەڕ بۆ كەمكردنەوەی كێشەكانی خەڵك.

روحانی رایگەیاند، ئەوان لە كێشە و ئازارەكانی خەڵك تێدەگەن و لە كابینەی حكوومەتەكەیدا ھەموو ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی كێشەكانی خەڵك دەدەن. داوای لە خەڵكی ئێرانیش كرد بۆ سەركەوتنی وڵاتەكەیان لەبەرانبەر گوشارە دەرەكییەكاندا خۆراگربن.

لەگەڵ گەڕاندنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران، ئەو وڵاتە رووبەڕووی  قەیرانی ئابووری بووەتەوە و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی خەڵكیش بە دۆخی ئابووری و گەندەڵی لە ئێران بەردەوامە.

ھ.م