په‌رله‌مانى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى ئه‌م پرسانه كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو كاتژمێر 11:00ى پێش نيوه‌ڕۆ، پەرلەمانی کوردستان كۆببێته‌وه.
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، رۆژی شەممە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆ لەبارەی سێ پرس دەکرێن.
تەوەری یەکەمی دانیشتنەکەی په‌رله‌مان تايبه‌ت ده‌بێت به دەستلەکارکێشانەوەی چەند پەرلەمانتارێک، تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی درێژکردنەوەی یاسای بەکرێدان، هاوکات لە تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارپێکردن بە یاسای دژەتیرۆر لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى هه‌ينى رابردوو، په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر داواى زياتر له 60 ئه‌ندامى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجامدا و وه‌ك يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌ژمار كرا، ليژنه‌كانى په‌رله‌مان كه‌وتوونه‌ته‌وه چالاكى خۆيان و كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان به شێوه‌ى ئاسايى به‌رده‌واميان پێده‌درێت.
له كۆبوونه‌وه نائاساييه‌كه‌دا په‌رله‌مانى كوردستان به زۆرينه‌ى ده‌نگ پشتيوانى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له 25ى ئه‌يلوول ده‌ربڕى.
هه‌ريه‌ك له فراكسيۆنه‌كانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئاماده نه‌بوون به‌شدارى له كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكه‌ن و بايكۆتى كۆبوونه‌وه نائاساييه‌كه‌يان كرد.