فه‌ره‌نسا بە ته‌نیا دژی توركیا دەوەستێتەوە
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
رووداوی رۆژی 10ی حوزه‌یران به‌خێرایی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ریهه‌ڵدا، له‌كاتێكدا بوو كه كه‌شتییه‌كی جه‌نگی فه‌ره‌نسا له‌ژێر ناوی ناتۆ، هه‌وڵیدا به‌تۆمه‌تی گه‌یاندنی چه‌ك بۆ لیبیا، پشكنینی كه‌شتییه‌كی پڕ له‌چه‌ك بكات كه ئاڵای ته‌نزانیا-ی له‌سه‌ر دەشه‌كایه‌وه، كه گه‌یاندنی چه‌ك یه‌كێكه له پێشێلكارییه‌كانی دژ به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به‌پێی راپۆرتێكی (زه واشنگتۆن پۆست)ی ئه‌مڕۆ 8ی ته‌مموز، وه‌زاره‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ره‌نسا و وته‌بێژ به‌ناوی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا-ه‌وه، ده‌ڵێت: "كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه‌یان رووبه‌رووی ته‌نگپێهه‌ڵچنین بووەته‌وه له‌لایه‌ن سێ كه‌شتی جه‌نگی توركیاوه، كه هاوشانی ئه‌و كه‌شتییه پڕ چه‌كه بوون كه ئاڵای ته‌نزانیا-ی له‌سه‌ر هه‌ڵكرابوو".
ده‌شڵێت: "كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی توركیا رووی چه‌كه‌كانیان كرده كه‌شتییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا".
توركیا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌كات و ره‌تیده‌كاته‌وه چه‌كی گه‌یاندبێته لیبیا و ده‌شڵێت: "ئه‌و كه‌شتییه هاوكاری مرۆیی پێبووه و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا كاری دوژمنكارانه‌یان ئه‌نجامداوه".
ئیسماعیل هه‌قی باڵیۆزی توركیا له فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه ئه‌و سێ كه‌شتییه‌ی وڵاته‌كه‌ی هاوكاری ناتۆ-یان بۆ رێگری له ناردنی چه‌ك بۆ لیبیا كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌پێنراوه.
ناتۆ هه‌وڵیدا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكات، به‌ڵام نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێك. دوو دیپلۆماتكاری ئه‌وروپی به واشنتن بۆست-یان، گوتووه: "فه‌ره‌نسا نامه‌یه‌كی گه‌یاندووەته یانس ستولتنبێرگ-ی سكرتێری گشتی ناتۆ، به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی هیچ راستییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه".
ھه‌رچی پێنتاگۆنه هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر رووداوه‌كه نییه و پێیوایه توركیا ده‌مێكه له سیاسه‌تی ناتۆ ده‌رچووه و قسه‌كردن له‌سه‌ری نه‌ماوه. هه‌روەھا فه‌ره‌نسایه تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌م رووداوه و پێیوایه ژماریه‌ك له ئه‌ندامانی ناتۆ ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان -ی سه‌رۆكی توركیا -دا هه‌یه كه كار دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ناتۆ بكات.
مارك ئیسپیر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا سه‌باره‌ت به توركیا رایگەیاندووە: "ئاراسته‌ی كاركردنی توركیا رووه‌و هه‌ڵه‌یه".
هه‌روه‌ها كۆلۆنێل تۆماس كامبل، وته‌بێژ به‌ناوی پێنتاگۆنه‌وه ده‌ڵێ: "پێنتاگۆن هه‌ر له هه‌وڵدایه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره‌پێبدات، به‌ڵام توركیا له هه‌وڵی زیاتردایه كه پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌مەریكا و ناتۆ بجوڵێته‌وه".