مردن چاوه‌ڕوانیانه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌رمی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له جه‌نگه‌كه‌ی مووسڵی كۆندا كوژراون، له ناو دار و په‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه وێرانكراوه‌كاندا كه‌وتوون، ئه‌و شاره‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش بوو، ئێستا كه‌وتنی یه‌كجاره‌كی چه‌ند كاتژمێر یان چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه.
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه توندره‌وه‌ی 3 ساڵ پێش ئێستا به ئاسانی شاره‌كه‌یان داگیركرد و ئه‌و ماوه‌یه‌ش حوكمیان تێدا كرد، بیانیین و هێشتا ده‌یانه‌وێت به‌رگریی له دوایین بستی مۆڵگه سه‌ره‌كییه له ده‌ستچووه‌كه‌یان بكه‌ن.
ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی ماونه‌ته‌وه فه‌ڕه‌نسین و ئێستا له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئابڵۆقه‌دراون و هێزه‌كانی عێراقی سات دوای سات ئه‌و رووبه‌ره خاكه بچووكتر ده‌كه‌نه‌وه كه له ده‌ست ئه‌و چه‌كدارانه‌دا ماوه. ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران چه‌كداره بیانیانه‌ی له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی "خه‌لافه‌ت" خۆیان گه‌یانبووه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش، ئیستا ژماره‌یه‌كی كه‌میان ماونه‌ته‌وه‌و ده‌روازه‌یه‌كیان بۆ ده‌ربازبوون نه‌ماوه یان ئه‌وه‌تا وه‌ك چه‌كداره‌كانی پێش خۆیان ده‌كوژرێن، یان ده‌بێت خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هێزه‌كانی دژه تیرۆر و ئه‌و هێزانه‌ی عێراق كه سێره‌یان له دواین چه‌كداره‌كانی ناو خانوو و باڵه‌خانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش گرتووه، ده‌ڵێن" سێ به‌شی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌و رووبه‌ره كه‌مه‌ی شاره كۆنه‌كه‌دا گیریانخواردووه چه‌كداریی بیانیین".
بۆنی لاشه‌ی چه‌كدارانی داعش شاره كۆنه‌كه‌ی ته‌نیوه‌و ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن له كاتێكی كه‌مدا ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ش ده‌بنه ته‌رمی ناو خانوو باڵه‌خانه رووخاوه‌كان.
فه‌ریقی روكن " سامی ئه‌لعارزی" فه‌رمانده له هێزه‌كانی دژ تیرۆری عێراق ده‌ڵێت" زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ماونه‌ته‌وه بیانییه‌كانن".
به‌رپرسانی عێراقی چه‌ند جارێك ئه‌و زانیارییانه‌یان ئاشكرا كردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی داعش كه له مووسڵ شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به ره‌چه‌ڵه‌ك رووسی و چیچانی و خه‌ڵكی كۆماره‌كانی سۆڤییه‌تی جارانن و عه‌ره‌بیشیان له‌گه‌ڵدایه.
پاش ئه‌وان ئه‌فغانی و پاكستانی و چینی و پاشان ئه‌وروپییه‌كان ( فه‌ڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی، به‌لجیكی، بریتانی و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپییان تێدایه) له پاش ئه‌وانیش ئه‌مریكییه‌كانن به‌ڵام ژماره‌ی ته‌واوه‌تیان به ئاسانی نازانرێت".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، 30 له‌و چه‌كدارانه‌ی ئێستا له مووسڵ ماون، به زمانی فه‌ڕه‌نسی قسه ده‌كه‌ن، چونكه له كاتی په‌یوه‌ندیكردن گوێیان لێگیراوه‌و ده‌ركه‌وتووه به‌شێكیان وڵاتینامه‌ی فه‌ڕه‌نسییان هه‌یه".
عه‌مید عه‌باس، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای سه‌ر به پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت" زۆرێكیشیان عه‌ره‌بی جه‌زائیری و مه‌غریبی و تونسین".
ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی مووسڵی كۆن كه توانیوویانه هه‌ر چۆنێك هه‌یه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن ده‌ڵێن" چه‌كداره بیانییه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون و ناچاریان كردوون له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ر بۆردوومانی هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر كه‌وتوون و ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی سڤیل كوژراوون".
به گویره‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی سوپای عێراقی ئه‌و رۆژه‌ی هێرشیان بۆ سه‌ر شاره كۆنه‌كه ده‌ستپێكردووه، ژماره‌ی بیانییه‌كانی ناو چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا 1200 چه‌كدار بوون و رێژه‌ی 20% كۆی گشتی چه‌كداره‌كانیان پێكده‌هێنا.
به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره عێراقییه‌كانی ناو داعش له نێوان قه‌ره‌باڵغی ئاواره‌كاندا خۆیان شاردووه‌ته‌وه‌و توانیویانه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن.
سوپای عێراق ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه له‌و كه‌سانه‌ی دزه‌یان كردبووه ناو ئاواره‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام له شوێنه‌كانی دیكه‌داو دوور له چاوی كامێرا و میدیاكان، به‌رپرسانی عێراقی گوتوویانه " زۆرێكیشیان توانیوویانه رابكه‌ن".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و چه‌كداره بیانیانه‌ی تا ئیستا ماونه‌ته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌یان ناشاره‌زایی و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی خۆده‌ربازكردن بووه له ناو ئاواره‌كانی شاره‌كه‌دا.