به ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شوان قه‌ڵادزه‌یی ببینه دوای رووداوه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
عومه‌ر مسته‌فا باوه‌میر پیرۆت، ناسراو به شوان قه‌ڵادزه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه، دوای رووداوه‌كانی دوێنێ كه‌ركووك، سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كردبوو، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر، له رێگادا تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
دوای نزیكه‌ی 24 كاتژمێر مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
د. شوان قه‌ڵادزه‌یی له دایكبوونی ساڵی 1966ه له ناوچه‌ی پشده‌ر و دكتۆرای له مێژووی ئیسلامی‌دا هه‌یه.