كورد نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی نیشانی جیهان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه ده‌ركه‌وتنی زیاتری ئه‌م وێنانه، هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ رێگه‌گرتن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زیاتر و خێراتر بكات، چونكه ئێستا ئه‌و وڵاته قۆناغی به‌یاننامه یان هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی زاره‌كی تێپه‌ڕاندووه‌و له هه‌موو ئاسته‌كاندا جوڵه‌یه‌كی فراوانی بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی كورد له ریفراندۆم ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ردانی ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا و جێگری پێشووی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، بۆ هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها بۆ ئه‌و پرسه بووه، هه‌ر چه‌نده له كاتی لێدوانی پاش دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارته سیاسییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یاند كه "مه‌به‌ستیانه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بكه‌ن".
به‌ڵام زانیاریی ناو ژووری كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه باڵیۆزی ئێران ته‌نها ئه‌ركی سه‌ره‌كی له‌و هه‌وڵه‌یدا بۆ رازیكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بووه تا ده‌ست له ریفراندۆم هه‌ڵبگرن".
به‌رپرسانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوشێوه‌ی محه‌مه‌د باقری سوپاسالاری ئێران و پله باڵاكانی دیكه‌ش كه‌وتوونه‌ته ده‌نگهه‌ڵبڕین و به ئاشكرا ده‌ڵێن "ده‌بێت كورد ده‌ست له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبگرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران‌دا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕێبكه‌ون ئه‌وه‌یان راگه‌یاندبوو كه "مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه، پرسی ریفراندۆم و كێشه‌ی ئاوه، كه ماوه‌یه‌كه كۆماری ئیسلامی ئێران به ناوی درووستكردن و پڕكردنی به‌نداوی نوێ له هه‌رێمی كوردستانی ده‌گرێته‌وه".
ئه‌وه روون بووه‌ته‌وه كه ئێران ده‌نگ به‌رزترین نه‌یاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، كه هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، رۆژی 7/6/2017 به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریاندا له 25/9/2017 دا ئه‌نجام بدرێت.
له‌و كاته به دواوه هیچ ئاماژه‌یه‌كی دواخستنی ریفراندۆمه‌كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم نه‌بینراوه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه شانده‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كه نوێنه‌ری هێز و لایه‌ن سیاسییه‌كان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانیشی تێدایه، له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌ستیان به گفتوگۆكردووه.
بارزانی و شاندێكی یاوه‌ری رۆژی 11/7/2017 له برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا، له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ناوه‌نده باڵاكانی به‌لجیكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌ستیان به گفتوگۆ و دیداره‌كانیان كرد، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وێوه به ئاشكرا گووتی "هاتووین په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نیینه دۆسته‌كانمان و داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م خۆیان بۆ ریفراندۆمه‌كه ئاماده بكه‌ن".
به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌یه بێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری جگه له په‌یامی زاره‌كی، نه‌خشه‌ی ئه‌و سنووره‌یشیان نیشانی به‌رپرسانی ئه‌وروپی داوه كه بڕیاره ریفراندۆمیان تێدا بكرێت و ئه‌گه‌ر به "به‌ڵێ" ده‌نگدرا، ببێته چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی كوردستان. ئه‌و وێنه‌یه جدییه‌تی كورد له پرۆسه‌كه نیشان ده‌دات و یه‌كه‌مین جاره به‌و شێوه فه‌رمییه له پایته‌ختی وڵاتانی جیهانه‌وه به راشكاوی بڕیاری كورد به جیهان رابگه‌یه‌نرێت.
هه‌ر بۆیه دوور نییه، ئێران له پشت ئه‌و وێنانه‌وه، وێنه‌ی دیكه‌ش بینێت كه هێشتا له میدیاكانه‌وه نه‌بینراون، وێنه‌یه‌ك له‌وانه‌یه نه‌خشه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و جوگرافی ناوچه‌كه به ته‌واوی بگۆڕێت، چونكه ئێران له‌و ره‌وشه نوێیه‌ی پاش رووداوه‌كانی 6 ساڵی رابردووی سووریا و 3 ساڵی رابردووی جه‌نگی داعش هاتوونه‌ته ئاراوه كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌یه.
كۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا په‌ل بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كوتێت، هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیشی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی و درێژبوونه‌وه‌ی ئێران به ناوچه‌كه‌دا، یه‌كێك له :ێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێستای سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌یه، تاران ده‌یه‌وێت بازنه‌ی سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌و سنووره‌ی پێشووی فراوانتر بكات كه هه‌یه‌تی، بۆیه ده‌ترسێت به درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، عێراق به‌ش و ناوچه‌ی دیكه‌یشی لێببێته‌وه".
ئه‌و ئاوازه زیاتر له زاری دۆسته‌كانی ئێران له عێراق ده‌بیسترێت، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار كه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی كۆماری ئیسلامی ئێرانن، به ئاشكرا باسی ئه‌و "مه‌ترسیانه‌ی" كردووه، ئه‌و به‌رپرسه شیعه مه‌زهه‌به، له كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌بژێرێكی سیاسی عێراقی رایگه‌یاندبوو "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌سره‌ش له عێراق جیاده‌كاته‌وه و جگه له ئیسرائیل هیچ وڵاتێكی دیكه پاڵپشتی ناكات".
هادی عامریی ئه‌مینداریی گشتی رێكخراوی به‌در كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حه‌شدی شه‌عبیه، به هه‌مان شێوه له شاری به‌سره‌وه داوای له كورد كردووه له ریفراندۆم پاشگه‌ز ببنه‌وه.
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش باش ده‌زانن ئێران دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌و ئێستا ئه‌وه ناشارنه‌وه‌و به ئاشكرا ده‌یڵێن.
له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌وه ، هۆشیار زێباری كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆمه، له كه‌ناڵی (ئه‌لشه‌رقیه) ی عێراقییه‌وه به روونی گووتی "ته‌نها ئێران به فه‌رمی رایگه‌یاندووه كه دژی ریفراندۆمه، ئه‌گینا جگه له ئێران هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی نه‌یگوتووه دژی ریفراندۆمین".
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كه حزبه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوڕتری له گه‌ڵ ئێران هه‌یه له چاو لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا، به رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووه "ئێستا بەرپرسانی ئێران پێیان ناوەتە قۆناغی دووەمی دەربڕینی هەڵوێستەكانیان، ئەویش ئەوەیە رووبەڕوو دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆم بە بەرپرسانی حزبی‌و حكومی هەرێم رابگەیەنن، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه “ئێران بەهیچ شێوەیەك ریفراندۆم قبوڵ ناكات”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یشی گوتووه كه “ئەو وەفدەی یەكێتی كە چووەتە ئێران، ئەركەكەی ئەوەیە كارێكی وابكات ئێرانییەكان پێداچونەوە بەبۆچونەكانیاندا بكەن، لەكاتێكدا ئێرانییەكانیش كار بۆ پاشگەزكردنەوەی بەرپرسانی هەرێم دەكەن. بەدڵنیاییەوە دوو ئیرادەی جیاواز‌و دژبەیەك هەیە لەم مەسەلەیەداو دەرفەت نییە بۆ سازان”.
به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار كه ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی یه‌كێتی بووه بۆ تاران، پاش گه‌رانه‌وه‌یان رایگەیاند "مژاری ریفراندۆمیان راشكاوانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران باسكردووه و بڕیاری ریفراندۆمیش بڕیاری ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌ة هەڵویستی هەرێمی کوردستان و سووربوونی کورد لەسەر ریفراندۆممان بە راشکاوی بە بەپرسانی ئیران راگەیاندووە".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئیران خۆشكردووه تا بتوانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌كه درووست بكه‌ن، هه‌ر چه‌نده زانیاریی نافه‌رمیش هه‌ن كه له‌و دیدار و گفتوگۆیانه‌ی ئێرانییه‌كان و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ئه‌وه كراوه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی به ئاشكرا گوتووه كه "كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ته‌مه‌نی هێنده‌ی مێژوویی په‌یماننامه‌ی سایكس - پیكۆیه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كورد بۆ هاوبه‌شی و به‌شداریی راسته‌قینه له ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا شكستی هێناوه".
ئیرانیش ته‌نها سوار نییه له مه‌یدانه‌كه‌دا غار ده‌دات، ئیستا ناوچه‌كه بووه‌ته مه‌یدانێكی گه‌رمی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئاراسته‌ی جه‌نگی داعش و قۆناغی پاش داعش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه "ناوچه‌كه وه‌ك پێش رووداوه‌كانی 3 ساڵی رابردوو نه‌مێنێته‌وه".
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گه‌یانده ئه‌و دۆخه پڕ جه‌نگ و خوین و وێرانكارییه كه داعش و پێشتریش چه‌ندین گرووپی تیرۆریستی دیكه‌ی درووستكرد، سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حكومه‌تی شیعه‌كانی عێراق بووه، چونكه سوننه‌كانی وڵاته‌كه‌یان په‌راویزخست و له بری كاركردن بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له ماوه‌ی زیاتر له 80 ساڵی رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌ك له دوای یه‌كی عیراق تا ساڵی 2003 درووستیان كردبوو، ده‌سه‌ڵاتی نوێی عیراقیش هه‌مان رێگای بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه گرته به‌ر و شاره‌زایان و چاودێرانی ره‌وشی عێراقیش، به‌شێكی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بوونه هۆی دروستبوونی داعش، بۆ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره شیعه‌كانی عێراق ده‌گێڕنه‌وه.
ئێستا ناوچه سونییه‌كانی عێراق، بریتییه له خۆڵه‌مێشێكی پاش جه‌نگ و به‌شیكی دانیشتوانه‌كه‌ی كوژران و به‌شێكی زۆریان په‌ڕاگه‌نده‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بوون، قۆناغی دوای داعش، له‌وانه‌یه قورستربێت له قۆناغی جه‌نگی داعش‌یش، چونكه ئه‌گه‌ر بۆ جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی عێراق، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی حكومه‌تی عێراقی كردبێت، دوور نییه بۆ قۆناغی دوای جه‌نگه‌كه سیاسه‌تی وڵاتان بگۆڕێت، چونكه به‌رده‌وامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بووه هۆی درووستبوونی داعش، لای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌تی وڵاته سوننه مه‌زهه‌به‌كانی دراوسێی عێراق و ناوچه‌كه قبوڵكراو نابێت. هه‌ر سیاسه‌تێكی دیكه‌ش ئه‌گه‌ر به‌غدا بیگرێته به‌ر، رووبه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌بێته‌وه، چونكه ئێران نایه‌وێت هیچ پرۆژه‌یه‌كی دیكه ببێته رێگر له درووستكردنی هیلاله شیعییه‌كه‌ی و گه‌یشتنی به به‌یروت.
هه‌ژموونی ئیران له عێراق وایكردووه هیچ لایه‌نێك ئه‌گه‌ر به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاران نه‌جوڵێته‌وه، نه‌توانێت له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی به‌غدا بمێنیته‌وه، به كرده‌یی له رووی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه عێراق كه‌وتووه‌ته ژێر سێبه‌ری ئێران، بۆیه ناتوانێت هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستاش بنێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و ره‌زامه‌ندی له تاران وه‌رنه‌گرتبێت.
ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له هه‌ڵه‌كانی پێشووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتووه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ئاشكرا پێش ئه‌وه‌یشی بێته كۆشكی سپی و پاشتریش، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌ی ئیداره‌كانی پێش خۆی كردووه كه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ساڵی 2011، پاش رشتنی خوێنی 4500 سه‌ربازی ئه‌مریكی و خه‌رجكردنی زیاتر له یه‌ك ترلیۆن دۆلار له عێراق، مه‌یدانه‌كه‌یان بۆ ئیران چۆڵكردبوو، بۆیه ئێستا ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی جیاواز په‌یڕه‌و ده‌كات و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یشی راگه‌یاندووه پاش جه‌نگی داعش به‌شێكی هێزه‌كانی له عێراق ده‌هێڵیته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ریگه له خه‌ونه مێژینه‌كه‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌دا بگرێت و له دیواره‌كانی سنووری ئیسرائیل دووریبخاته‌وه، به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رووسیا ئاگربه‌ستی له باشووری سووریاش راگه‌یاند، له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق - سووریا - ئوردنیش بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هه‌یه و ریگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی نێوان به‌غدا بۆ دیمه‌شقیان به ته‌ختی بۆ تاران جێنه‌هێشتووه، هه‌ر پێشڕه‌وییه‌كی سوپای رژێمی سووریا و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیش له‌و ناوچانه‌دا، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌كرێنه ئامانج، وه‌ك چۆن له مانگی رابردوودا به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه و بۆردوومانی كاروانی سه‌ربازانی نزیك له ئێران ئه‌نجامیدا.
بۆیه گۆڕه‌پانه‌كه ته‌نها بۆ ئێران ته‌خت نییه، به‌رژه‌وه‌ندی دیكه و گه‌وره‌تر له‌وه‌ی ئێران ده‌یخوازێت، سه‌ری به‌ر باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیرانیش ده‌كه‌وێت، كه‌وایه وه‌ك ئه‌وه‌ی هوشیار زێباری گوتوویه‌تی "ئه‌گه‌ر ئێران ته‌نها لایه‌ن بێت دژی ریفراندۆم بجوڵیته‌وه" كه‌واته لایه‌ن و ده‌وڵه‌تی زۆر ماون پاڵپشتی بكه‌ن یان هیچ نه‌بێت دژایه‌تی نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دیكه راسته‌وخۆ پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌كه‌ن، ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه ببن، ئێران ببێته تاكه شۆڕه‌سواری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئیستا به‌هۆی جه‌نگ و ململانێ خویناوییه‌كانی گه‌یشتووه‌ته دۆخی لێكترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌ی پێش 100 ساڵ نه‌خشینران، ئاماژه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان رووه‌و ئه‌وه نین كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بیانه‌وێت جاریكی دیكه ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه پێكه‌وه بلكێننه‌وه، به‌ڵكو واقیعی جه‌نگ و ده‌ركه‌وتنی خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه نوێیه‌كانی پاش جه‌نگه‌كه‌ش، وێنه‌یه‌كی دیكه‌یان نیشانی ده‌وڵه‌ته‌كان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه داوه، ئه‌وه‌ش ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ئێران نایه‌وێت بیبینێ و هه‌وڵی كاڵكردنه‌وه‌ی ده‌دات.
شرۆڤه‌ی هه‌واڵ
A . Qeredaxi