وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌و توێژانه ئاشكرا ده‌كات كه مووچه‌كانیان كه‌م ده‌كرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌و توێژ و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئاشكرا كرد، كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه یانیش پاشه‌كه‌وتكردن ده‌یانگرێته‌وه و میكانیزمی كه‌مكردنه‌وه‌كه و پاشه‌كه‌وتكردنیش ده‌خاته روو.
له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا عه‌للاوی رایگه‌اند، "حكومه‌تی عێراق ئه‌وله‌ویه‌ت به چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌دات و پاشه‌كه‌وت له مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك و خانه‌نشینێك ناكرێت، كه مووچه‌كانیان له 500 هه‌زار به‌ره‌و خواره‌وه‌ن".
گوتیشی: بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه پله باڵان و نیوه‌ی بودجه بۆ مووچه‌كانیان ده‌ڕوات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕێكی زۆری بودجه بۆ مووچه‌ی پله‌باڵاكان ده‌چێت و گوتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین توێژی نزیك له پله 5 كه‌مترین زیانیان له بڕیاره‌كه پێ بگات و ئه‌و بڕه‌ش كه لێیان ده‌گێڕینه‌وه، به پاشه‌كه‌فت بۆیان هه‌ژمار ده‌كه‌ین و بۆیان ده‌یخه‌ینه سه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی یان نیشته‌جێبوون و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ڵه‌ی زۆر له نه‌خشه‌سازی و پلانڕێژی بودجه‌ی عێراقدا هه‌یه و ره‌هه‌ندی ئابووری و واقعی له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زیاتر ده‌خرێته سه‌ر و كێشه‌ی گه‌وره‌ی بودجه به‌هۆی مووچه و ده‌رماڵه و ئه‌و نه‌فه‌قاتانه‌ی ده‌وڵه‌ته، كه په‌یوه‌ستن به شایسته یاساییه‌كان، كه یاسایان بۆ ده‌رده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دارایی بكرێته‌وه، له‌وانه‌ش زیادكردنی مووچه، زیادكردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، زیادكردنی ده‌رماڵه، خانه‌نشین و ته‌واوی ئه‌و كارانه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بودجه داده‌نێن".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وه‌زیری دارایی عێراق دووپاتی كرده‌وه، "نابێت چاوه‌ڕێی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته پشت به توانا خودییه‌كان ببه‌ستین، به‌وه‌ی كه بڕبڕه‌ی پشتی ئابوورییه". وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "حكومه‌تی عێراق ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌ڕوات كه به‌سه‌ر 12 مانگدا دابه‌ش ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ژمارانه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت كورتهێنانێكی گه‌وره درووست ده‌بێت".
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌كاتێكدا كێشه‌كه هه‌نووكه‌ییه و عێراقیش وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو فلته‌ری دارایی متمانه‌پێكراوی نییه، بۆیه پێویستمان به چاره‌سه‌رێكی زۆر به‌په‌له‌یه".
H.B