يه‌ڵدرم: ده‌بێت حه‌سه‌كه، كوبانێ و قاميشلۆ بكرێنه ناوچه‌ى پارێزراوى ئه‌منى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم، رايگه‌ياند، پێويسته ناوچه‌كانى حه‌سه‌كه، كوبانێ و قاميشلۆ بكرێنه ناوچه‌ى پارێزراوى ئه‌منى و له ده‌ستى يه‌په‌گه‌دا نه‌مێنن.
له ميانى وتارێكدا، كه له كۆبوونه‌وه‌ى لقى ئيزميرى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا ئاراسته‌ى لايه‌نگرانى پارته‌كه‌ى كرد، يه‌ڵدرم گوتى: "ئه‌مساڵ هيچ گه‌نجێك رووى نه‌كردووه‌ته شاخه‌كان و چه‌ك له دژى ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبگرێت".
گوتيشى: "ئەو پەنجانەی کە پێویستە قەڵەم بگرن چەکیان پێ دەگرتن. تەمەنی ئەو کەسانە سێ چوار ساڵێک دەبوو. بەهاری ئەو گەنجانەش تیادەچوو. بەڵام ئێمە فرمێسکی چاوی ئەو دایکانەمان نەهێشت".
يه‌ڵدرم ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له سايه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پارته‌كه‌ياندا، يه‌كسانييان له نێوان كورد و تورك فه‌راهه‌م كردووه و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "وڵاتی کوردان هەزاران ساڵە خاکی ئانادۆڵه. ئێرە وڵاتی کورد و تورکە. ئەم ئاڵایە بە ئەستێرەیەمان بەیەکەوە نەخشاند. بەیەکەوە مانگی شەهیدانمان لەسەر ئاڵاکەمان دانا. ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەگژیەکمان دابدەن. برایەتیمان تێکبدەن، دوێنێش سەرکەوتوو نەبوون و لەمەودواش سەرکەوتوو نابن".
سه‌باره‌ت به پشتيوانييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ پارتى يه‌كێتى ديموكراتى(په‌يه‌ده) له سووريا، يه‌ڵدرم گوتى: "به‌داخه‌وه ئێستا له ناوچه‌كانی كۆبانی، قامیشلۆ، حه‌سه‌كه به پشتیوانی ئه‌مریكا به چه‌ك درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه (په‌یه‌ده/یه‌په‌گه) به‌هێز بوونه".
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئاشكراشيكرد، كه "ئامانجی دواتر ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ش بكرێنه ناوچه‌ی ئه‌منى پارێزراو"، به‌و مانايه‌ى سوپاى توركيا كۆنترۆڵيان بكات و هێزى ئه‌منى ناوچه‌ييان بۆ دابمه‌زرێنێت و هێزه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده له ناوچه‌كه نه‌مێنن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر