دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك مۆڵه‌تی باوكایه‌تی وه‌رده‌گرێ
K24 - هه‌ولێر:
مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند "به‌هۆی له دایكبوونی منداڵه‌كه‌یانه‌وه، ماوه‌ی دوو مانگی مۆڵه‌تی باوكایه‌تی وه‌رده‌گرێت".
دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك جارێكی دیكه‌ش له ساڵی 2015 دا، مۆڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی به بۆنه‌ی له دایكبوونی منداڵی یه‌كه‌می كه ناوی "ماكسیما چان زوكه‌ربێرگ" وه‌رگرتبوو.
زوكه‌ربێرگ له فه‌یسبووكه‌وه نووسی "كاتێك ماكس له دایك بوو، ماوه‌ی 2 مانگ مۆڵه‌تم وه‌رگرت، هه‌میشه سوپاسگوزارم كه مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی توانیم له‌گه‌ڵیدا بژیم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له دایكبوونی منداڵی دووه‌ممان نزیك بووه‌ته‌وه‌و پلانم داناوه تا بۆ دوو مانگی دیكه مۆڵه‌تی باوكایه‌تی وه‌ربگرم، تا بتوانم مانگی دیسه‌مبه‌ر به ته‌واوی له‌گه‌ڵ برێسێلای هاوژینم و كچه‌كان ببه‌مه سه‌ر".