میلیشیاكانی سووریا ڤیدیۆی ناو عه‌فرین بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فیرقه‌ی حه‌مزه‌ی هێزی تایبه‌تی سوپای سووریای ئازاد، له تویته‌ره‌وه گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ 18/3/2018 هێزه‌كانیان چوونه‌ته ناو شاری عه‌فرینه‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی ئه‌و میلیشیا سوورییه ده‌بینرێن كه به‌ناو كۆڵان و سه‌ر شه‌قاماكاندا ده‌سووڕێنه‌وه.هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كیان له به‌رده‌م گومرگی عه‌فرین گرتووه‌و كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌وه.
#الجيش_الوطني_السوري #فرقة_الحمزة_قوات_خاصة
— فرقة الحمزة (@alhamza_brigade) ١٨ مارس، ٢٠١٨
مقاتلو القوات الخاصة أصحاب القبعات الحمراء من داخل مدينة عفرينhttps://t.co/4lbEqTx8LU pic.twitter.com/CV9Ni5XWLC
هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كیان له به‌رده‌م گومرگی عه‌فرین گرتووه‌و كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌وه.
گوته‌بێژی سوپای سووریای ئازاد كه توركیا پاڵپشتیان ده‌كات رایگه‌یاندووه: "چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ و پێش هه‌ڵاتنی خۆر چوونه‌ته ناو شاری عه‌فرین و كۆنترۆڵی به‌شێكی شاره‌كه‌یان كردووه، پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له شاره‌كه كشاونه‌ته‌وه".
محه‌مه‌د ئه‌لحه‌مدین، گوته‌بێژی سوپای سووریای ئازاد ده‌ڵێت: "سوپای سووریای ئازاد، تا ئێستا رووبه‌ڕووی هیچ به‌رگرییه‌ك نه‌بووه‌ته‌وه".
#الجيش_الوطني_السوري #فرقة_الحمزة_قوات_خاصة
— فرقة الحمزة (@alhamza_brigade) ١٨ مارس، ٢٠١٨
مقاتلو فرقة الحمزة القوات الخاصة أصحاب القبعات الحمراء من امام مركز الجمارك داخل مدينة عفرين pic.twitter.com/BKSdiiUCF9
ئه‌وه له كاتێكدایه كه میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، چوونه‌ته ناو شاری عه‌فرینه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی CNN TURK سوپای توركیا له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه هێرشێكی فراوانی بۆ سه‌ر ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌و چووه‌ته ناو شاره‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای دوو رۆژی نیمچه ئارام، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به چڕی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین بۆمبا‌باران ده‌كه‌ن و شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ستیپیكردووه‌و ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ناوه‌ندی شاره‌كه بیستراوه.
سوپای سووریای ئازاد كه میلیشیایه‌كی سوورییه و شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كات ده‌ڵێت: "تێرمیناڵی كۆن و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فییه و جه‌میلییه‌مان له عه‌فرین كۆنترۆڵكردووه‌و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له عه‌فرین كشاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی ره‌وشی مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه: "سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد چوونه‌ته ناو شاری عه‌فرینه‌وه‌و شه‌ڕیكی قورس روویداوه‌و هێشتا به‌شێكی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له‌ناو شاری عه‌فریندا ماونه‌ته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا ئاژانسی فورات نیووز نزیك له په‌كه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریا له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فییه و مه‌حموودیه‌ی ناو شاری عه‌فرین، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و چه‌كدارانی توركیا و میلیشیاكانی سووریا كوژراوون و به دیل گیراوون.
سه‌رچاوه‌كانی فورات نیووز ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، سه‌ره‌ڕای بۆمبابارانی چڕی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، له‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌دا سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریا ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و دیلیان هه‌یه و تا ئێستا شه‌ڕه به‌رده‌وامه.
به‌ڵام تا ئیستا هێزه‌كانی یه‌په‌گه كه ماوه‌ی 58 رۆژه دژی هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا له شه‌ڕدان، به فه‌رمی هیچ زانیارییه‌كیان ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه رانه‌گه‌یاندووه.