باشووری عێراق ده‌ست له داواكارییه‌كانی هه‌ڵناگرێ
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نێردراوی كوردستان24، خۆپیشاندان له‌شاره‌كانی به‌غدا و به‌سره و بابل و میسان و دیوانیە به‌رده‌وامه و له شاری بابلیشدا هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كردووەته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و له ئه‌نجامدا حه‌وت خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
له به‌سره خۆپیشاندانه‌كان تا دێت فراوانتر ده‌بن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیان بۆ چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی پارێزگای به‌سره دروستكردووه.
به‌گوێره زانیارییه‌كانی كوردستان24، خۆپیشاندەرانی شاری میسان دەروازەی شیبیانیانی نێوده‌وڵه‌تیان لە نێوان عێراق و ئێران داخستووه، هەروەها خۆپیشاندەرانی دیوانیە رێگەی نێوان شارەكەیان و بەسرەیان داخست.
هاوکات و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ له دە شاری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت.
13 رۆژه خۆپیشاندان له شاره‌كانی باشووری عێراق به‌رده‌وامه و به‌گوێره‌ی دوایین ئامار تا ئێستا 13 خۆپیشانده‌ر كوژراوون و 571 كه‌سی دیكه‌یش بریندار كراوون.