به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هاتوچۆى كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ى دوورخرايه‌وه
K24 – كه‌ركووك:
عەقید شێرزاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، لە شوێنی ئەو عه‌ميد جەمال حەکیم محەممەد، وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى نوێى هاتوچۆى كه‌ركووك ده‌ستنيشان كرا.
لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24، عەقید شێرزاد هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕیارەکە لە بەڕێوبەرایەتی گشتيی پۆلیسی هاتووچۆ لە بەغداوە دەرکراوە.
گوتیشی: هەرچەند ناڕازیم بە بڕیارەکە و ئەو ناڕازیبوونەشم بەسەرووی خۆم گەیاندووە، بەڵام پێوەی پابەند دەبم و هیچ پەیوەندییەکم بە بەڕێوەبەرایەتییەکەوە نەماوە.
عەقید شێرزاد کوردە پێشتر له‌سه‌ر پشکی یەکێتی ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتبوو.
بڕياره نوێيه‌كه‌ى به‌غدا ژماره (86763)ى رۆژى 21ى ئۆكتۆبه‌رى 2018ى له‌سه‌ره و به واژووى ليوا عامر خزه‌يه‌ر عه‌باس عه‌زاوى، به‌ڕێوبه‌رى گشتيى هاتوچۆ ده‌رچووه.