به ڤیدیۆ.. سه‌ربازانی ئیسرائیل گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی ده‌كوژن
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوێكی تایبه‌ت به چاودێریكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له فه‌له‌ستین، به‌ناوی "بتیسلیم"، گرته ڤیدیۆیی ساتی كوژرانی گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیله‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
وه‌ك رێكخراوه‌كه باسی ده‌كات، ئه‌و گه‌نجه هیچ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نه‌بووه بۆ سه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه، به‌ڵام سه‌ربازه‌كانی له دووری ته‌نها 80 مه‌تر ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و گوللـه‌یه‌ك به‌ر پشته سه‌ری ده‌كه‌وێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
به گوێره‌ی رێكخراوه‌كه، گه‌نجه‌كه ناوی "محه‌مه‌د حه‌بالی"ـه و رووداوه‌كه‌ش له شاری توڵكه‌ره‌م روویداوه و سه‌ربازان باسیان له‌وه كردووه كه گه‌نجه‌كه ویستوویه‌تی به به‌رد هێرشیان بكاته سه‌ر.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی "هائارێتس"ی ئیسرائیلی له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌واوی تۆماره ڤیدیۆییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه سه‌ربازان هیچ هه‌ڕه‌شه‌كیان له‌سه‌ر نییه و هیچ به‌ردێكیش له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كه‌وه بۆیان نه‌هاتووه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌رد له شوێنه‌كه نه‌بووه.
ئه‌و رێكخراوه پێشتر له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه له پاریس رێكخراوه‌كه‌ی خه‌ڵات كرد، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی به‌رپرسانی ئیسرائیلی لێكه‌وته‌وه و رێوڕه‌سمه‌كه‌یان جێهێشت، به‌و پێیه‌ی رێكخراوه‌كه به‌رده‌وام ره‌خنه له هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ربازانی ئیسرائیل ده‌گرێت به‌رامبه ر به فه‌له‌ستینییه‌كان.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م