كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی دراوی كوردی له‌چاپ ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی دراوێكی زێڕینی كوردی چاپكردووه و به‌نیازه ئه‌م دراوه بخاته بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ هه‌رێم ئه‌م دراوه بكڕن و هانی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا بده‌ن رووی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمه‌كه بكه‌ن.
پیاوانی كاری ئه‌مه‌ریكی زۆر به‌دڵنیاییه‌وه باس له بوژانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی ئابوری له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له ئێستاوه به بڕوا و جۆشێكی زۆره‌وه ده‌ڕواننه حكومه‌تی داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه و قۆڵیان لێ هه‌ڵكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به پڕۆژه و كارى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
CFI كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحه له ئه‌مریكا و ده‌یه‌وێت به بیرۆكه‌یه‌كی زۆر ناوازه بێته نێو بازاڕی بزنس له هه‌رێمی كوردستان، بیرۆكه‌كه‌ش دراوێكی چاپكراوی ڕووكه‌شكراوه به زێڕی عه‌یار ٢٤، ئامانجيش له‌م دراوه بۆ به‌هێزتركردنی بازاڕی زێڕ و پڕوپاگه‌نده‌یه.
ئه‌م باسه له كۆنگره‌یێكی گرنگ له واشنتۆن خرایه ڕوو، كه بۆ پرسی قه‌یرانه‌كانی دراو له جیهاندا ڕێكخرابوو، سامان شالى, شاره‌زای سیاسه‌ت و بورای بزنسی كوردیش كه له‌م كۆنگره‌یه پانێلێكی هه‌بوو, تێیدا باسی ڕه‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئه‌مه‌ریكیه‌كانی هانده‌دا, بۆ ئه‌وه‌ی به‌جدیه‌وه ده‌رفه‌ت و هه‌ل بقۆزنه‌وه و پاره و كاره‌كانیان بخه‌نه بازاڕی كوردستان.
ئه‌م دراوه به بڕی ٥٠٠ میلیگرام زێڕ ڕووكه‌شكراوه و دێزاین و شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ی بۆكراوه بۆسه‌رنج ڕاكێشانی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌مه‌ودوا ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئاڵای كوردستان و هێما ی مێژوویی شاره‌كانی كوردستانی له‌سه‌ر نه‌خشێنراون, بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران وسه‌ردانیكه‌ران زانیاریان له‌سه‌ر مێژوو و سيمبوڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكه‌وێت.
له‌مباره‌شه‌وه ئاده‌م ترێكسله‌ر, خاوه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه جه‌خت ده‌كاته‌وه، "كۆمپانیاكه‌ی من زۆر ئاوات ده‌خوازێ كه زێڕی خاوێن و گونجاو بخاته بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه, تاوه‌كو بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه زێڕێكی زۆر به‌رده‌ست بێ وبازاڕی زێڕ گه‌شه بكات".
H.B