عه‌ره‌بی سوننه ترسیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق 15ی ئه‌یاری وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستنیشان كرد، بڕیاره‌كه هه‌رچه‌نده ناڕه‌زایی به‌شێك له لایه‌نه شیعی و سونیه‌كانی لێ كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه وای نه‌كرد كه سه‌رۆك وه‌زیران له بڕیاره‌كه‌ی پاشه‌گه‌ز ببێته‌وه و دواجار كۆمسیۆنی ڕاسپارد كه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه بكات.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی عه‌ره‌بی سوننه‌ش, ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌م دۆخه‌ی ئێستادا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، ئه‌وا پێگه‌یان لاواز ده‌بێت و ناتوانن له داهاتوودا كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌بێت.