ئه‌مه‌ریكا عێراق له سزا نوێكانی سه‌ر ئێران ده‌به‌خشێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌خشراوه و سزاكان عێراق ناگرنه‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ كڕین و هاورده‌كردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
به گوێره‌ی لێدوانێكی موسعه‌ب موده‌ریس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، 2800 مێگاوات كاره‌با له‌و وێستگانه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه له ئێرانه‌وه غازیان بۆ هاورده ده‌كرێت.
موده‌ریس راشیگه‌یاند، ئێستا عێراق رۆژانه نزیكه‌ی 28 ملیۆن پێ سێجا هاورده ده‌كات و غازه‌كه‌ش بۆ ژماره‌یه‌ك وێستگه به‌كار ده‌هێنرێت، كه نزیكه‌ی 2800 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن.
موده‌ریس گوتی: "پێشبینیی ده‌كرێت بڕی هاورده‌ی غازی ئێران، له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا، رۆژانه بگاته 35 ملیۆن پێ سێجا، بۆ ئه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بگه‌یه‌نینه 3500 مێگاوات".
روونیشی كرده‌وه، جگه له غاز، عێراق بڕی 4700 مێگاوات كاره‌باش له ئێران ده‌كڕێت، كه ئه‌وه‌ش ئه‌و باره گرانه‌ی كه بۆ كاره‌با له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق هه‌یه، كه‌متر ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به به‌خشینی وڵاتانی توركیا، ئیتاڵیا، یۆنان، چین، هیند، ژاپۆن، كۆریا باشوور و تایوان هێنا بۆ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران، به‌و ئامانجه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێته سفر، ئێستاش ته‌نها عێراق له وڵاتانی به‌خشراو ماوه‌ته‌وه.
واشنتن راشيگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه و ئیمارات، به‌ڵێنیان داوه، له پشكی خۆیان، قه‌ره‌بۆی بڕه نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی ئێران بكه‌نه‌وه له بازاڕه‌كانی جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت نه‌بێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م