كۆرۆنا له تووشبووانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان
K24 – هه‌ولێر:
دوای پشكنینی لیكی سه‌گێك له هۆنگ كۆنگ، ده‌ركه‌وتووه، له خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه تووشی كۆرۆنا بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆنگ كۆنگ سه‌رقاڵی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ن، كه له لایه‌ن تووشبووانی كۆرۆناوه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێن.
سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له سه‌نته‌ری پارێزگاری ته‌ندرووستی سه‌ر به حكومه‌تی هۆنگ كۆنگ رایگه‌یاند، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له گواستنه‌وه‌ی زیاتر و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین ئاژه‌ڵی ماڵی‌یان هه‌یه و تووشبووی كۆرۆنان، ئاژه‌ڵه‌كانیان راده‌ستی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سامانی ماسی و ژینگه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جیابكرێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له ژێر چاودێریدا بن.
له هۆنگ كۆنگ 94 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوون و دوو كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.