جۆن مه‌ككین داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی توركیا ده‌كات له ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
جۆن مه‌ككین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، له پارتی كۆماریییه‌كانی ئه‌و وڵاته، داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی توركیا ده‌كات له واشنتن.
جۆن مه‌ككین له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "MSNBC"، راسته‌وخۆ داوای كرد، كه سه‌ردار كلیچ، باڵیۆزی توركیا له ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه له به‌رامبه‌ر درووستبوونی ئاڵۆزی و پشێوی له‌نێوان پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له به‌رده‌م باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی توركیا له واشنتن.
پێشتر خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن پشتیوانان و پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ردۆغان و هێرشییان كرایه سه‌ر و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 9 كه‌س برینداربوون، گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادان و ئاڵۆزییه‌ش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه دواجار پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد و دوو كه‌سیشیان ده‌ستگیركرد.
مه‌ككین چوارشه‌مه‌ی رابردوو و دوای ئه‌و ئاڵۆزییانه نووسیبووی: "ئه‌وه ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌و شتانه لێره ناكه‌ین (مه‌به‌ستی توندوتیژییه‌كان بوو)، هیچ جۆره پاساوێكیش بۆ ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه نییه".