ئه‌مڕۆ دووه‌م ته‌قینه‌وه له ئێران روویدا
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له باكووری تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته روویدا و له ئه‌نجامدا 13 كه‌س كوژران و به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 4 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه ته‌قینه‌وه‌كه له دامه‌زراوه‌یه‌كی پزیشكی روویداوه و وه‌ك حامد ره‌زا جوده‌رزی، جێگری حاكمی تاران بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كردووه، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆ دزه‌كردنی غازه‌وه بووه.
میدیا ئێرانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ناوه‌ندی "سینا ئه‌تهه‌ر"ـی پزیشكی له شه‌قامی شه‌ریعه‌تی نزیك ناوچه‌ی ته‌جریشی باكووری تارانی پایته‌خت روویداوه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه جگه له زیانی گیانی، هه‌روه‌ها به‌شێك له بینایه‌كانی ده‌وروبه‌ری دامه‌زراوه‌كه‌ش رووخاون و زۆربه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌ش تێك‌شكاون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران شه‌قامی شه‌ریعه‌تییان داخستووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تارانیش ده‌ڵێت: پێشبینی ده‌كرێت ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ی به‌دواوه بێت، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری بوتڵی غان له دامه‌زراوه پزیشكییه‌كه.
هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه سه‌رۆكی ناوه‌ندی فریاگوزاری ئێرانی گوتی: ته‌قینه‌وه‌كه له نهۆمی ژێرزه‌مینی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری بووه و روونی كرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ته‌قینه‌وه‌كه له بتڵه غازه‌كانه‌وه بووبێت.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسدارانی لە شاری زاهیدانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌یەکی سوپای پاسداران بریندار بوو.
H.B