ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی دایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی دایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری دا، كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی نوێنه‌ران بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی دوابخات بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه.
ئه‌مڕۆ له نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ داوایكردبوو، واده‌ی دانیشتنی نوێنه‌ران دوابخرێت.
له نامه‌كه‌یدا محه‌مه‌د عه‌للاوی داوایكردبوو، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی دانیشتنی نائاسایی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به حكومه‌ته‌كه‌ی دوابخرێت بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه (1ی ئازار/ مارسی 2020).
دوێنێ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی عه‌للاوی به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی نوێنه‌رانه‌وه به‌ڕێوه‌نه‌چوو و بڕیاردرا سبه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و باره‌یه‌وه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران رەزامەندە لەسەر داوایەك كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو پێشكەش كراوە بۆ دواخستنی دانیشتنی نائاسایی لەپێناو تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی حكومەت بۆ رۆژی یەكشەممە 1 ئازاری 2020 كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ.
نووسینگەی راگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
28 شوباتی 2020