كه‌ركووك بووه وێستگه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئێران و زيانمه‌ندى رووسيا
K24 – هه‌ولێر:
ئيگۆر سوبوتين، له رۆژنامه‌ى رووسى ئيزڤيستيا وتارێكى له باره‌ى گۆڕانكارييه‌كانى نه‌خشه‌ى سياسى له كه‌ركووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و رووداوانه‌ى كه‌ركووك مه‌ترسى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانى رووسيا له كوردستانى عێراق درووستكردووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر كه‌ركووكدا سه‌پانده‌وه.
سوبوتين له وتاره‌كه‌يدا نووسيويه‌تى:
وا ده‌رده‌كه‌وێت دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه عێراقييه‌كان و زاڵبوونيان به‌سه‌ر كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ريدا به پشتيوانى و يارمه‌تى ئێران به سلبى بۆ ئه‌مريكا ته‌واو بێت به‌و پێيه‌ى ستراتيژى ئه‌مريكا هه‌وڵدانه بۆ به‌رگرتن له هه‌ژموونى ئێران. هه‌ربۆيه بێده‌نگ نابێت سه‌ره‌ڕاى په‌يوه‌ندييه به‌تينه‌كانى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌شدا.
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، گۆڕانكارى و رووداوه‌كانى كه‌ركووك، ره‌نگه له‌و روانگه‌يه‌وه له سوودى ئه‌مريكا بن، كه به زيان بۆ پرۆژه‌كانى وزه‌ى رووسى ده‌شكێنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى ئه‌و هه‌واڵانه ده‌ربڕيوه كه باس له درووستبوونى توندوتيژى له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى ده‌كه‌ن.
راشيگه‌ياندووه، ئه‌وان به بايه‌خپێدانێكى زۆره‌وه چاودێرى ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و داواشيان له سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان كردووه هه‌ماهه‌نگيان هه‌بێت و هێمنى بپارێزن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌رێم هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له پێكدادان و گه‌ڕانه‌وه بۆ دانووستان.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا داواشى كردووه، هه‌موو لايه‌نه‌كان دووربكه‌ونه‌وه له گێچه‌ڵ و يه‌كتربێزاركردن، كه نه‌يارانى عێراق لێيان سوودمه‌ند ده‌بن.
لايه‌نه كوردييه‌كان دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، ميليشياكانى سوپاى پاساداران و حه‌شدى شه‌عبى شانبه‌شانى هێزه عێراقييه‌كان هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر كه‌ركووك و سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتييه‌كانيان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان كاردانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له باره‌ى رووداوه‌كانى كه‌ركووك زۆر لاواز بووه.
سه‌رۆكى به‌شى توێژينه‌وه له ململانێكانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له په‌يمانگه‌ى گه‌شه‌ى داهێنه‌رانه، ئه‌نتۆن مارداسۆڤ، له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا هه‌ڵوێستێكى دوو رووانه‌ى هه‌بووه. كاتێك كورد راپرسى ئه‌نجامدا پشتيوانى له يه‌كپارچه‌ى عێراق ده‌كرد، له لايه‌كه‌وه و له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه په‌يوه‌ندى جۆراو جۆرى له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌يه.
پێشتر ريكس تيلرسۆن، به ناوى كۆمپانياى ئيكسۆن مۆبيله‌وه رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌رێم واژوو كردبوو. هه‌وڵى زۆريشيدا له پێناو سه‌ربه‌خۆبوونى له به‌غدا. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه بۆ نه‌بوونى ستراتيژێكى روونى ئه‌مريكا به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران. بۆيه ئه‌وه‌ى ئێستا له عێراق رووده‌دات، شكانى شكۆى ئه‌مريكايه.
ئه‌و شاره‌زايه له‌و بڕوايه‌دايه گه‌وره كۆمپانياكانى رووسيا له‌وانه (غازپرۆم، رووسنه‌فت، لوك ئۆيل) گرێبه‌ستى گه‌وره‌يان له بوارى وزه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان واژوو كردووه و له بوارى وه‌به‌رهێنانى وزه‌دا له پله‌ى يه‌كه‌م دێن و ئه‌و گرێبه‌ستانه له نێوان مۆسكۆ و هه‌ولێر واژوو كراوون، به بێ به‌شداريكردنى حكومه‌تى به‌غدا.
له لايه‌ن خۆيه‌وه گه‌وره توێژه‌رى سه‌نته‌رى كارنيگى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست يه‌زيد سائغ، له‌و بڕوايه‌دايه، فراوانبوونى هه‌ژموونى ئێران كێشه‌يه‌كى نوێيه، چونكه له راستيدا ده‌توانين بڵێين ئێران پشتيوانى سه‌ره‌كى حه‌شده و كۆنترۆڵكردنى كه‌ركووكيش به بێ شه‌ڕێكى ئه‌وتۆ ناكۆكى نێوان پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانى خسته‌ڕوو، كه به په‌له له‌گه‌ڵ عێراق رێككه‌وتن بۆ چوونه ناوه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپا و حه‌شد بۆ ناو كه‌ركووك.
پارتى ديموكراتى كوردستان بڕياريدا كه به‌ره‌نگارى له‌گه‌ڵ هێزه عێراقييه‌كان نه‌كان، ئه‌وه‌ش بڕيارێكى دانايانه بوو، به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بارزانى ده‌يه‌وێت خۆى له ململانێيه‌كى چه‌كدارى نوێ بپارێزێت.
سه‌رچاوه: RT