به ڤيديۆ.. پاسه‌وانه‌كانى نورى مالكى له پرسه‌ى مام جه‌لالدا كێشه‌يان نايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له پرسه‌ى مام جه‌لالدا له شارى به‌غدا پاسه‌وانه‌كانى جێگرى سه‌رۆك كۆمار نورى مالكى له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانى مه‌راسيمى پرسه‌كه كه له ليواى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار بوون، گرژيان درووست كرد و سه‌رپێچى رێنماييه‌كانى پرسه‌كه‌يان كرد.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيى تايبه‌ت به رووداوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، پاسه‌وانه‌كانى نورى مالكى ده‌يانه‌وێت به پاڵپێوه‌نان رێگه بۆ نورى مالكى بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده نين رێز له پاسه‌وانانى تايبه‌تى پرسه‌كه بگرن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، له پرسه‌كه‌دا رێنمايى كارپێكراو ئه‌وه بووه، كه نابێت پاسه‌وانى به‌رپرسان بچنه هۆڵى پرسه‌كه‌وه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانى نورى مالكى ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به زۆره ملێ ده‌چنه ناو هۆڵه‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوم له ميوانخانه‌ى ره‌شيدى شارى به‌غدا پرسه‌ى بۆ سه‌رۆك كۆمارى پێشوو مام جه‌لال تاڵه‌بانى دانا.