وه‌زیری كاره‌با: كابینه‌ی نۆیه‌م پلانێكی تۆكمه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی كاره‌با هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با دووپاتی كرده‌وه، له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كاره‌با كراوه‌ته‌وه و گوتی: دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و 3 مانگه‌ی كه بۆمان دیاری كرابوو، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با راپۆرتی خۆمان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد و تێیدا كێشه‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی كاره‌بامان خسته‌ڕوو.
وه‌زیری كاره‌با گوتشی: ئه‌و كێشه ته‌كنیكیانه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو له چه‌ند وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا هه‌بوو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم توانی له رێگه‌ی دابینكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به‌شێكی زۆریان چاره‌سه‌ر بكات و له‌ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌كاریان بخه‌ینه‌وه و بڕی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوومان زیاد كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی خه‌بات بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانه‌كانی دیكه له ساڵی 2013ـه‌وه وه‌ستابوو، توانیمان له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا كاری جددی له‌سه‌ر بكه‌ین و بخه‌ینه خزمه‌تی هاووڵاتیان، گوتییشی: له چه‌ند مانگی داهاتوودا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و كاركردن له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وامه.
ئاشكراشی كرد، چه‌ندین وێستگه‌ی كاره‌با ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن، كه به‌بێ هیچ سووته‌مه‌نییه‌ك كار ده‌كه‌ن، به‌شێكیان به هه‌ڵم و هه‌ندێكیان به ئاو و ئه‌وانی دیكه‌شیان له رێگه‌ی وزه‌ی تیشكی خۆره‌وه كار ده‌كه‌ن و له رێگه‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێكه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا ده‌خرێنه كار، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كان، سوودوه‌رگرتن له به‌شێك له‌و وێستگانه دواكه‌وتووه.
H.B