"چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه"
به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی یانه‌كان له رێنماییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له گیانی وه‌رزشی به‌شداربووانی خوله‌كان، ساڵانه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان داهاتێكی زۆری له سزادانی یانه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7 دێسێمبه‌ری 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا چه‌ندان رێنمایی و راسپارده‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه، ئه‌م سزایانه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه تادێت ره‌فتاری دوور له گیانی وه‌رزشی له خوله‌كانی كوردستان زیاتر ده‌بێت.
سزایه داراییه‌كان دوایین هه‌فته
به‌هۆی یارییه‌كانی دوایین هه‌فته، سزای ملیۆنێك و دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار به‌سه‌ر به‌شێك له یانه‌كان و یاریزانان و سه‌رپه‌رشتیاران سه‌پاوه و جه‌ختیش له‌وه كراوه كه سه‌رجه‌م پاره‌كان ده‌بێت پێش ده‌ستپێكی یاری داهاتووی یانه‌كان راده‌ستی باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بكرێت.
كۆی سزایه‌كانی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه
ته‌نیا دوای تێپه‌ڕبوونی 7 گه‌ڕ به‌سه‌ر خولی لاوان و پێشكه‌وتووان و تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌فته به‌سه‌ر خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به‌هۆی ره‌فتاری ناوه‌رزشی دژی ناوبژیوانان و تیپی به‌رامبه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م وه‌رزه بایی چوار ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار سزای به‌شداربووانی خوله‌كه‌ی داوه.
سزایه داراییه‌كانی وه‌رزی رابردوو
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان وه‌رزی رابردوو كۆی ئه‌و پارانه‌ی به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه ده‌ستی كه‌وت 15 ملیۆن دینار بوو كه به‌سه‌ر سه‌لام حوسێن سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و دیار ره‌حمان ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر دابه‌شی كرد كه هه‌ردووكیان نه‌خۆشییه‌كی قورس به‌رۆكی گرتوون.