به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی كوژرانی به‌رپرسی ئه‌منی عه‌بادی ببینه
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، ساتی ته‌قه‌كردنه له عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل، به‌رپرسی ئه‌منی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
به‌رپرسی ئه‌منی و جموجۆڵه‌كانی كاروانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كانیش بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به سه‌رایا سه‌لامن، كه هێزێكی تایبه‌ته به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له عێراق.
سه‌رچاوه: RT
ا. م