بە بریاڕی سه‌رۆكی حكومه‌ت 53 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له دهۆك داخران
K24 - دهۆك:
به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 53 پاڵاوگه‌ی نایاسایی، له ناوچه‌ی كواشێی پارێزگای دهۆك داخران.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چالاكوانانی ژینگه باسیان له پیسبوونی ژینگه‌ی دهۆك كرد و هۆشدارییان له باره‌یه‌وه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری داخستنی پاڵاوگه نایاساییه‌كانی دهۆكی ده‌ركرد.
له ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكه، زۆرترین قسه و باس له‌سه‌ر پاڵاوگه نایاساییه‌كانی ناوچه‌ی كواشێ كراوه.
خاوه‌نی یه‌كێك له‌و پاڵاوگانه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19/12/2019، پاڵاوگه نایاساییه‌كان داخراون، كه ژماره‌یان 53 پاڵاوگه‌یه و هیچیان مۆڵه‌تی یاساییان نه‌بووه.
کواشێ ناوچەیه‌کی پیشەسازییە لە نزیك شاری دهۆك و لەبەر نزیکی لە سەنتەری شار، چەندینجار هوشداری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پیسبوونی ژینگە دراوە و چەندینجار هەوڵی داخستنی ئەو پاڵاوگانە دراوە، بەڵام هەموو هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون.
لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 60 پاڵاوگە هەن کە زۆربەیان نایاسایین و لەو رێژەیە تەنها 7 پاڵاوگە مۆڵەتی یاسایی‌یان هه‌یه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ته‌نها ئه‌و 7 پاڵاوگه‌یه‌ی مۆڵه‌تیان هه‌یه، بۆیان هه‌یه كاربكه‌ن، كه هەموویان رێنماییەکانی تەندرووستیان تێدا بەدی دەکرێت و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان درووست کراون.
کیشەی پاڵاوگە نایاساییه‌كان لە زۆربه‌ی شارەکانی هەرێم هەن، بە جۆرێك کە لە هەرێمی کوردستان بە گشتی نزیکەی 200 پاڵاوگە هەن، کە 172یان مۆڵەتی یاسایی‌یان نییە.