هەر منداڵێک لە عێراق لەدایکدەبێت، سێ هەزار دۆلار قەرزارە
K24 - هه‌ولێر:
گەندەڵی، قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی لە عێراق وایانکردووە ئەو وڵاتە دەوڵەمەندە بە نەوت، بەجۆرێک بێت هەر منداڵێکی عێراقی کە لەدایکدەبێت، بڕی سێ هەزار دۆلار قەرزارە.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، لە لێدوانێکدا بە کوردستان24ـی رایگەیاند "ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق لێكبده‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له دۆسیه‌ی دامه‌زراندن، مووچه و بودجه‌ی 2020 هه‌یه و به‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتووانی وڵات دابه‌شی بكه‌ین، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر منداڵێك کە لەدایکدەبێت لە عێراق، به 3 هه‌زار قه‌رزه‌وه دێته سه‌ر دنیا".
سه‌فار ئاماژەی بەوەش کرد؛ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، ئابووری وڵاتیان لە ئابوورییەکی بەرهەمهێنەوە كردووه‌ته‌وه به‌كارهێن و، تاكه ده‌رامه‌تیش نه‌وته، ئێستاش هیچ سیسته‌مێكی ئابووری دیاریكراو له وڵات‌دا نییە، بۆیه داهاتی نانه‌وتی له خاڵه گومرگییه‌كاندا ناگاته 5%.
ئه‌حمه‌د سه‌فار هەروەها باس لەوە دەکات، حكومه‌ت به‌نیازی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازییه و لیژنه‌یه‌كی بۆ دیاریكردنی ئامانجه‌كان و قۆناغه‌كانی چاكسازی له ئابووری وڵات پێکهێناوە.
گەندەڵی لە عێراق بەجۆرێکە، بەگوتەی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حکومەت خۆیشی نازانێت چەند فەرمانبەری هەیە بەهۆی دامەزراندنی هەڕەمەکی و بەتایبەتی دامەزراندنی حیزبی.
پێشتر عەلی عەللاق، پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی رایگەیاندبوو "قەرزە کەڵەکەبووە دەرەکییەکانی سەر عێراق دەگاتە نزیکەی 23 ملیار دۆلار (ئەمە جگە لە قەرزە هەڵپەسێردراوەکانی پێش 2003 کە 40.9 ملیار دۆلارە)، قەرزە ناوەخۆییەکانیشی 40 تریلیۆن دینارە".
هـ.ر.