زانست وتەکنەلۆجیا ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ و "گرنگ" زیادده‌كات

ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ و "گرنگ" زیادده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

هه‌ندێك له‌ سایته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان زانیاری نوێیان له‌باره‌ی زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووكه‌وه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌و سایتانه‌، ئینستاگرام له‌ هه‌وڵدایه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك زیادبكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ به‌كارهێنه‌ران بڵێت كه‌ كێ وێنه‌كانییان ده‌بات، یان سكرین شۆت ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ دزه‌پێكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ سكرین شۆتكردنی هه‌ر وێنه‌یه‌ك له‌ ئینستاگرام، راسته‌وخۆ خاوه‌نی ئه‌كاونته‌كه‌ له‌ سكرین شۆته‌كه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌، له‌ به‌شی ستۆری ئینستاگرامدا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ بۆ دانانی وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانیش زیادده‌كرێت.


9. sidebar1_home_page