به ڤيديۆ.. 12 كهس دەستدرێژی سێکسی دهكهنه سهر کچێکی 17 ساڵ
K24- ههولێر:
دوانزدە پیاو کچێکی 17 ساڵ لە مەغریب دەڕفێنن و بۆ ماوەی دوو مانگ دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر، ئازاری دەدەن و تاتۆ لەسەر لەشی دەنەخشێنن.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیان، کچەکە ناوی خەدیجەیە، لە مانگی رەمەزان سەردانی ماڵی خزمێکیان دەکات، دواتر لەلایەن چەند پیاوێک دەڕفێندرێت و لە شوێنێک زیندانی دەکرێت. کچە جیا لەوەی نانی زۆر کەم دراوەتێ، لەدوای دەستدرێژیکردنە سەری، بە جگەرە جەستەی سوتێندراوە و ئەشکەنجەی زۆر دراوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی شوفی مەغریبی، خەدیجە دەڵێت: "ئەوە سامناک بوو. ئەوان بۆ نزیکەی دوو مانگ منیان زیندانیکرد. دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەرم و ئەشکەنجەیان دەدام، هەرگیز لە بیریان ناکەم. ئەوان منیان تێکشکاند".
خەدیجە سەرەتا لەلایەن دوو پیاوەوە رفێندراوە، بەڵام دواتر بە خەڵکی تر لە بری پارە و ماددەی هۆشبەر فرۆشراوە. چەند جارێکیش هەوڵی راکردنی داوە، بەڵام گیراوە و ئازاردراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فرانس پرێس، 12 کەس لەو تۆمەتە تێوەگلاون و دەستگیرکراون، دوو لە باوکی گیراوەکانیش دەڵێت کە "کچەکە خۆی حەزی بەو کارە بووە".
تاکو ئێستا 71 هەزار کەس لە مەغریب واژۆیان کۆکردۆتەوە بۆ پشتگیریکردن لە سزادانی ئەو تۆمەتبارانە.
H.J