ئه‌و پیاوه‌ی جیهانی له جه‌نگی چه‌كی ئه‌تۆمی رزگاركرد كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
له رۆژی 9ی ئه‌یلوولی رابردوو، ستانسیلاڤ پیرۆڤ، ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای سۆڤیه‌ت، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له نزیك مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا كۆچی دوایی كرد.
له‌سه‌ره‌تادا كه‌س هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى نه‌زانیبوو، تا ئه‌و كاته‌ی هاوڕێیه‌كی له ئه‌ڵمانیا هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، دواتر هه‌ر زوو چیرۆكی ژیانی ئه‌و پیاوه به خێرایی بڵاوبووه‌وه، به‌تایبه‌تیش كه ئاشكرابوو ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌ر له 30 ساڵ، جیهان و مرۆڤایه‌تی له جه‌نگی چه‌كی ئه‌تۆمی رزگاركرد.
له شه‌وی 25 له‌سه‌ر 26ی ئه‌یلوولی ساڵی 1983، پیترۆڤ، كه ئه‌فسه‌ری سوپا بوو له بنكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ستراتیژی، له باشووری مۆسكۆ، ئاگادارییه‌كی له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان پێگه‌یشت، گوایه ئه‌مه‌ریكا چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه.
ئه‌و كاته‌ش په‌یوه‌ندی نێوان واشنتن و مۆسكۆ له‌وپه‌ڕى گرژی و ئاڵۆزیدابووه، به‌ڵام ستانسیلاڤ پیترۆڤ، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا مووشه‌ك ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌یان بكات، چه‌ند مووشه‌كێك نییه، به‌ڵكو مووشه‌كبارانه و ژماره‌یان یه‌كجار زۆره.
بۆیه پیترۆڤ، به‌رپرسیارێتی خسته ئه‌ستۆی خۆی و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی سۆڤیه‌تی ئاگاداركرده‌وه، كه ئاگادارییه‌كه به هه‌ڵه هاتووه و هیچ مووشه‌كێك ئاراسته نه‌كراوه.
به‌و بڕیاره‌ش، پیترۆڤ، توانی جیهان له جه‌نگێكی مه‌ترسیداری ناووكی رزگار بكات، به‌و پێیه‌ی له‌وانه‌بوو ئه‌و كات سۆڤیه‌ت، له وه‌ڵامی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌نا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی ببات و به هه‌ڵه جه‌نگی ئه‌تۆمی له نێوان سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكا به‌رپا بێت.
دواتر زانایانی بواری سه‌ربازی سۆڤیه‌ت، بۆیان ده‌ركه‌وت، هاتنی ئاگاداركردنه‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه ستراتیژییه‌كه، به هۆی تیشكدانه‌وه‌ی رۆژ بووه له‌سه‌ر په‌ڵه هه‌وره‌كان و ده‌ركه‌وت هه‌ڵه‌بوو، ته‌نها دوای یه‌ك مانگ مێدالیای شانازی به پیترۆڤ به‌خشرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی سوپا، هۆكاره‌كه‌ی روون بكه‌نه‌وه.
ماوه‌ی 8 ساڵ و تا ساڵی 1991، ئه‌و چیرۆكه به‌نهێنی مایه‌وه، تا دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ئاشكرا بوو.
ديميتری، كوڕی پیترۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای رووداوه‌كه، به ده‌یان نامه‌ی سوپاس و پێ‌زانین له ته‌واوی ئه‌وروپاوه، بۆ باوكی ده‌هات، به‌ڵام باوكی له هۆكاری ناردنی ئه‌و نامانه تێنه‌ده‌گه‌یشت، چونكه پێی وابوو ئه‌و ته‌نها ئه‌ركی خۆی راپه‌ڕاندووه.