راپرسييه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كانى توركيا هه‌ده‌په‌ بێ ئومێد ده‌كات

یەكەم راپرسی لەلایەن دەزگای لێكۆڵینەوەی "راوەست" سەبارەت بە ھەڵبژاردنی شارەوانييه‌كان ئه‌نجامدرا
kurdistan24.net

K24 – دياربه‌كر:

لە باكووری كوردستان یەكەم راپرسی لەلایەن دەزگای لێكۆڵینەوەی "راوەست" سەبارەت بە ھەڵبژاردنی شارەوانييه‌كان ئه‌نجامدرا.

بە گوێرەی راپرسیەكە، لە شارەكانی دیاربەكر، وان، رحا و ماردین ھیچ گۆڕانكاریەك روونادات، بەڵام لە پێنج ناوچە و شارۆچكەی باكووری كوردستان كە قەیومیان لێدانراوە، ئاك پارتی براوە دەبێت.

هاوكات مستەفا ئۆزچەلیك، سەرۆكی پارتی ئازاديی كوردستان (پاك) رایگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان ھاوپەیمانی لەگەڵ پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) ناكەين و لەگەڵ پارتی سۆسیالیستی كوردستانیش بە كاندیدی سەربەخۆ بەشداری دەكەين.

گوتیشی: لە ژێر ناوی پلاتفۆرمی كاندیدی سەربەخۆ و وڵاتپارێز و دیموكرات بەشداری لە ھەڵبژاردندا دەكەين.

سەرۆكی پارتی ئازاديی كوردستان لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە نەتەوەییەكان داوای ھاوپەیمانی لە ھاكپار، پارتی دیموكراتی كوردستان- باكوور و پارتی دیموكراتی كوردستانى توركیا كرد.