ئامارێكی تایبه‌ت براوه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا ئاشكرا ده‌كات
ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی ئیسپانیا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له باره‌ی یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه هه‌موو شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی یانه مه‌دریدییه‌كه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ماركا ئامارێكی له باره‌ی یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا خستۆته ڕوو كه بڕیاره یارییه‌كه له رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له یاریگه‌ی كامپ نوو له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به‌ڕێوه بچێت و یاری ئه‌مجاره‌ی كلاسیكۆش كه‌وتۆته مانگی كانووی یه‌كه‌م.
به گوێره‌ی داتا و ئاماره‌كانی ماركا، یانه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له مێژوودا 230 یارییان له دژی یه‌كتر ئه‌نجامداوه، هه‌ر كاتێك یارییه‌كه كه‌وتبێته مانگی كانوونی یه‌كه‌م، ریال مه‌درید باڵاده‌ست بووه و رێژه‌ی شكسته‌كانی بارسێلۆنا زیاتر بووه.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا و ریال مه‌درید 20 یاری كلاسیكۆیان له مانگی كانووی یه‌كه‌م ئه‌نجامداوه كه تێیدا 67 گۆڵ تۆمار كراوه، له كۆی ئه‌م 20 یارییه ریال مه‌درید 11 یاری بردۆته‌وه و 7 شكستیشی هه‌یه، 2 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
له كۆی ئه‌م 20 یارییه‌ی كه كه‌وتۆته مانگی كانوونی یه‌كه‌م، ریال مه‌درید خاوه‌نی 38 گۆڵه بارسێلۆناش 29 گۆڵی تۆمار كردووه.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 06:15 خوله‌ك به كاتی باشووری كوردستان، بارسێلۆنا له كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌درید بكات، دوایین جار كه ئه‌م دوو یانه‌یه له كلاسیكۆ به‌یه‌ك گه‌یشتنوون، ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ نوو بردۆته‌وه.