ئیسحاق جەھانگیری: گەورەترین قەیرانی ئێران كەم ئاوییە

جێگری سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی پارێزگای كرماشانی كرد
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێ، کێشەی سەرەکی ئێران قەیرانی کەم ئاوییە، جەهانگیری بۆ کردنەوەی سێ پڕۆژە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دوو بەنداوی دیکەی ئاوی کردنەوە و خەڵکی ئەو پارێزگایەش داوای کار لە جێگری سەرۆككۆماری ئێران دەكەن.