په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا

"هاوبه‌شی خه‌متانین"

K24 - هه‌ولێر:

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانەوادە و كەسوكار و جڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌كات.

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ پرسه‌نامه‌دا، هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رده‌بڕێت و تێیدا هاتووه‌: "هاوبه‌شی خه‌میانین".

كاتژمێری 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، 19/5/2017، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی، كۆچی دوایی كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی:

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا.

بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز (نەوشیروان مستەفا) رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و چڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.

انالله و انا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان