هاووڵاتیان داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت نه‌چێته‌ ژێرباری قه‌رزه‌كانی عێراق

"نابێ لەگەڵ حكومەتێك رێك بكەوین لە خۆمان قەرزدارتربێت"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نیت كه‌ قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی عێراق گه‌یشتووه‌ته بڕی‌ 133 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی، هاووڵاتیان و شاره‌زایانی ئابووریش له‌ هه‌رێمی كوردستان پێیانوایە، نابێت حكومه‌تی هه‌رێم بچێته‌ ژێر باری دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق له‌ كاتێكدا هیچ بڕێك له‌و پاره‌یه‌ نه‌دراوه‌ به‌ حكومه‌ت و هاووڵاتیان هه‌رێمی كوردستان.