لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنه په‌رله‌مانتارێك سه‌ركۆنه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی، مافی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنه په‌رله‌مانتارێك، ڕایگه‌یاند، كه بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە هەڕەشانە دەکەن و بە ئیرادەیەکی یەکگرتووشەوە پشتیوانی لە و خاتوونە سە نگینە و هە موو ژنانی کوردستان دەکەن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هیوادارین دادگاکانمان بۆ سەروەربوونی یاسا و نەهێشتنی ئەم دیاردانە، جێبەجێکەری یاسا بن و پاساو بۆ هیچ کە س و حاڵەتێکی لەم جۆرە نەبێتە بەدیلی یاسا، تا ڕە وتی پێشکە وتنی کۆمەڵگەکەمان لە بەرەوپێشچوونی زیاتر دابێت".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتاری "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ" له په‌رله‌مانی كوردستان، شادی نه‌وزاد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "شاسوار و بانده‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت جوڵانه‌وه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رن. هه‌ڕه‌شه‌مان لێ كراوه. تووشی شۆك بووین له‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵماندا كراوه".
شادی نه‌وزاد باسی له‌وه‌ش كرد، "له چالاكییه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه‌دا، كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له سلێمانی به‌شداریی چالاكییه‌كانیان كردووه، شه‌و له كابینه‌كانی چاڤی لاند و شوقه‌كانی گوندی ئه‌ڵمانی ماونه‌ته‌وه، كامێرای شاراوه و چاودێریان بۆ دانراوه و ژیانی تایبه‌تییان وێنه گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكرێت".
ئاشكراشی كرد، نامه‌یه‌كی بۆ نێردراوه و تێیدا نووسراوه: "چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی رووتی خۆت به".
شادی نه‌وزادی په‌رله‌مانتار پرسیاری كرد، "ئه‌م بانده ئه‌گه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جوڵانه‌وه‌كه و هاوڕێكانی خۆیاندا بكه‌ن، ده‌بێت چۆن چۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه تازه پێگه‌یشتوانه‌دا بكه‌ن، كه رۆژانه سه‌ردانی ناوه‌ند و ئۆفیسه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی كرده‌وه، له رێی دادگاوه دۆسییه‌كه دژی "شاسوار" ده‌جوڵێنێت و گوتی: "داوای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت باندگه‌راییه".