ئێران: له به‌رژه‌وه‌ندی ماكرۆن و فه‌ره‌نسادا نییه باسی مووشه‌كانمان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئێران وه‌ڵامی لێدوانێكی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه و داوا له پاریس ده‌كات، ده‌ستێوه‌ردان له به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی تاران‌دا نه‌كات.
پێشتر ماكرۆن ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندابوو بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران و هیوای ئه‌وه‌شی خواستبوو، تاران ستراتیژیه‌تێكی وا بگرێته‌به‌ر، شه‌ڕانگێزانه نه‌بێت له ناوچه‌كه و بتوانێت سیاسه‌تی خۆی له باره‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كان روونبكاته‌وه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، پێناچێت له ئێستادا له به‌رنامه مووشه‌كه بالیستییه‌كان، ئێران ره‌چاوی رێساكان بكات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌دا، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی خامه‌نه‌یی رایگه‌یاند، له باره‌ی سیاسه‌تی به‌رگری و مووشه‌كییه‌كانمان پرس به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌ین.
گوتیشی: "له به‌رژه‌وه‌ندی ماكرۆن و فه‌ره‌نسادا نییه ده‌ستێوه‌ردان له بابه‌تی مووشه‌كه‌كانمان بكات".
ویلایه‌تی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ماكرۆن ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و فه‌ره‌نسا په‌ره‌بستێنن، ده‌بێت ده‌ستێوه‌ردان له‌و بابه‌تانه‌دا نه‌كات، چونكه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی فه‌ره‌نسا یه‌ك ناگرێته‌وه و ئه‌وه‌ش روونه له‌و بابه‌ته‌دا وه‌ڵامه‌كانمان توند ده‌بن.