نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە لێواری پڕبووندان

.
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی لە بەرزبونەوە دایە، ئەمەش گرفتی سەرەکی بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە تقوشبووانی کۆرۆنا دروستکردووە، چونکە نەخۆشخانەکان لە لێواری پڕبووندان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆناش لە سلێمانی دەڵێت، لە پلانیاندایە نەخۆشخانەی دیکەش بۆ تووشبووان تەرخان بکەن.

لە ئاماری رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە تووشبوون و گیان لەدەستدانی كۆرۆنا، پشكی شێر بەر پارێزگای سلێمانی دەكەوێت، چونکە تائێستا لە ریزبەندی یەکەمی سەرجەم شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان دێت لە رووی زۆری تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش گرفتی سەرەکی بۆ نەخۆشخانەکان دروستکردووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تاھیر عەلی والی بەگ رایچدەگەیەنێت، مەرج نییە ئەوەی کە ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت داخڵی نەخۆشخانە بکرێت، چونکە جێگەیان نەماوەو، ئێستا گرفتی پشکنینی ھاووڵاتییان چارەسەر کراوە .

ھ.م