"حكومەتی عێراق لە پەلامارەكەی كەمپی مەخمور بەرپرسیارە"
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی كەمپی مەخمور ئاشكرای دەكات، حكومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانن لە پەلامارەكەی شەوی رابردووی سه‌ر فێرگه‌يه‌كى گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه لە نێو كەمپی مەخمور و چاوەڕێی لێدوانی فەرمی حكومەتی عێراق دەكەن لەو بارەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ئەو هێرشە لە ئاسمان ئه‌نجامدراوە، نازانرێت له‌لایه‌ن کێوه ئه‌نجامدراوه، حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و ئه‌و هێزانه‌ى ئاسمانى عێراق به‌کاردێنن به‌رپرسیان، ئاسمانى ئه‌م شوێنه‌ى که هێرشه‌که‌ى لێ ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراقه‌وه ده‌پارێزرێت، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه ئێمه چاوه‌ڕێین حکومه‌تى عێراق لێدوانێکى به په‌له بدات".
ئەو ئەنجومەنەی كەمپی مەخمور كە بە كەمپی (ئه‌نجومه‌نى گه‌لى مه‌خمور) خۆیان ناساندووە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "هێزه‌کانى پاراستنى جه‌وهه‌ریى مه‌خمورى له مانگى ئابى ساڵى 2014دا به ئامانجى ئه‌وه‌ى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى کەمپه‌که له به‌رامبه‌ر هێرشى چه‌ته‌کانى داعش بپارێزن، دامه‌زراوه".
شەوی رابردوو پەلاماری فێرگه‌يه‌كى گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه لە مەخموردرا، بە گوێرەی دوایین ئامار تا ئێستا 3 شه‌هيد و 7 بريندار هه‌ن.