عامری شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی ناو ماڵی شیعه‌ی ده‌ستپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له رێگه‌ی "هاوپه‌یمانی فه‌تح" ده‌ستیان به پێشكه‌شكردنی ئه‌وراقی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق كردووه، به‌ڵام جووڵه‌ی هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌شدی شه‌عبی و خۆنمایشكردنی پێشوه‌خته‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی خولی داهاتووی عێراق، بێزاریی زۆری لیكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و كاته‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه كه عامری سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق، كه بڕیاره له 12/5/2018 به‌ڕێوه بچێت، سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌شد ده‌ستی به جووڵه‌ی سیاسی له‌ناوه‌نده شیعییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ده‌ستبهێنیت و شوێنی عه‌بادی بگرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی "العرب" له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی نزیكن له ئێران زانیوویه‌تی، بێزاری زۆر له جموجووڵی پێشوه‌خته‌ی عامری بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران درووست بووه".
سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه: "پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هێشتا پرسی دیاریكردنی كاندیدێكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له‌ناویاندا ساغنه‌كردووه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه جووڵه‌ی عامری جگه له بێزاریی، زۆر كه‌سیشی توڕه‌كردووه‌و پێیانوایه زۆر په‌له ده‌كات و پشت به رێككه‌وتنه‌كان نابه‌ستێت".
هه‌ر چه‌نده سه‌رچاوه‌كان ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌یان نه‌بردووه كه به‌هۆی بازاڕ په‌یداكردن بۆ داهاتوو له عامری بێزارن، به‌ڵام ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان داوه كه له‌وانه‌یه ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی عامری نه‌كات و بیر له كه‌سێكی دیكه بۆ پۆستی سه‌ركوه‌زیرانی داهاتووی عیراق بكاته‌وه. چونكه موهه‌ندیس كۆك نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی عامری بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كاندید بكرێت و بیر له كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه ده‌كاته‌وه".
كه‌سه نزیكه‌كانی عامری ده‌ڵێن، به‌هۆی به‌شداریی كارا و سه‌ركردایه‌تی چه‌ند به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕی دژی داعشه‌وه، بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوان بووه، جگه له‌وه‌ی به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی له‌و كۆنه ئه‌فسه‌ره‌ی ناو سوپای پاسداران ده‌كرێت.
به‌ڵام پێناچێت زۆرینه‌ی هێزه كوردی و سوننییه‌كان پاڵپشتی كاندیدێكی وه‌ك عامری بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت. چونكه ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، هیچ پاڵپشتییه‌كی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداویشه‌وه نییه. وه‌ك ئه‌وه‌ی چاودیران ده‌یڵێن.
هه‌ر چه‌ند هێشتا كات بۆ هه‌ڵبژاردن ماوه‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش دوای مانگێكی دیكه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئێستا به كرده‌یی مشت‌ومڕ و گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق درووست بووه.
ئێستا لیستی فه‌تحی عامری و ده‌وڵه‌تی یاسای مالیكی و ئیراده‌ی حه‌نان فه‌تلاوی، هه‌ر له ئێستاوه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ جاری دووه‌م حه‌یده‌ر عه‌بادی نابێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه حزبی ده‌عوه ئه‌و چانسه‌ی له ده‌ستداوه وه‌ك ساڵی 2005 بتوانێت له ریزبه‌ندی سه‌ره‌وه بمێنێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه به‌سه‌ر دوو باسكی سیاسی‌دا دابه‌ش بووه‌و لایه‌كیان پاڵپشتی مالیكی و ئه‌و به‌شه‌كه‌یشیان پشتگیریی عه‌بادی ده‌كه‌ن.
ده‌نگوباسی ئه‌وه هه‌یه مالیكی ناچار بێت پاڵپشتی هه‌ر كاندیدێك بكات بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران و لیسته هاوپه‌یمانه‌كانی بیانه‌وێت.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كانی شیعه له به‌غداوه ده‌ڵین: "رێككه‌وتنێك به چاودێری ئێران كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی تاران كه له هه‌ڵبژاردن سه‌رده‌كه‌ون، بكرێنه یه‌ك كوتله‌ی په‌رله‌مانی تا بتوانن پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن".
ئه‌و به‌ره‌یه‌ش بریتییه له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناو هاوپه‌یمانی فه‌تح، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، هاوپه‌یمانی ئیراده به سه‌رۆكایه‌تی حه‌نان فه‌تلاوی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی هومام حه‌موودی و چه‌ند حزب و لایه‌نێكی بچووكی دیكه‌ش.
پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه هادی عامری به جۆرێك له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه پاڵپشتی بكرێت، ئه‌و به‌ره‌یه‌وه بیكه‌نه سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عیراق، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه شیعییه‌كان ده‌یڵێن.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی چاودێران، له 329 كۆرسییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌و به‌ره ئێرانییه ده‌توانێت تا 80 كورسی كۆبكه‌نه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانه شیعه‌كانی دیكه بچنه پاڵ هاوپه‌یمانی نه‌سری عه‌بادی، له‌وانه ره‌وتی سه‌در به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم. به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی چاودێران، به‌و هۆیه‌شه‌وه جیاوازییه‌كی به‌رچاو له‌نێوان ئه‌م به‌ره‌یه و هه‌ژموونی ئێران له عێراق درووست ببێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌ی ئێرانی درووست بكه‌ن.
چونكه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت به‌ره‌ی عه‌بادی تا 110 كورسییان له په‌رله‌مانی داهاتوو بۆ كۆببێته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه جارێكی دیكه حه‌یده‌ر عه‌بادی بكه‌نه‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشبینیانه راست ده‌رچن، ئه‌و كاته هه‌ر دوو به‌ره شیعییه‌كه پێویستیان به كورد و سوننه‌یه تا حكومه‌تیان له‌گه‌ڵدا پێكبهێنن.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵین، سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێیانوایه عامری چانسی ئه‌وه‌ی نییه پاڵپشتی كورد و سوننه به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌و كاته‌ش ركابه‌ره‌كه‌یان ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت و به‌ره‌ی ئێرانی پێگه‌ی له عیراق لاواز ده‌بیت و به‌هۆی عامری ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له ده‌ست ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتوویانه، عامری به له بازنه‌ی شیعه‌دا ئه‌و قسانه‌ی به روونی بیستووه. به‌ڵام دۆخه‌كه بۆ عه‌بادی جیاوازه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بتوانێت له‌گه‌ڵ كورد و سوننه به ئاسانی بگاته لێكتیگه‌یشتن و رێككه‌وتن. وه‌ك ئه‌وه‌ی چاودیران ده‌یڵێن.
خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌ن پێیانوایه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر ده‌بێت و ته‌نها دابه‌شكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه له نێوان كوتله سیاسییه‌كاندا و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی حكومه‌تێكی دیكه‌ی كۆپی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستاش به‌دوور نازانن. به‌ڵام عه‌بادی به خاوه‌ن چانستر ده‌زانن كه جگه له كورد و سوونه له نێوان ئه‌مریكا و ئیرانیش‌دا ده‌توانێت باڵانس رابگرێت.
چاودێرێكی سیاسی عێراقی كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه كردووه ده‌ڵێت: "هادی عامری چانسێكی وه‌های نییه له جلوبه‌رگه سه‌ربازییه‌كانی بێته ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌و ته‌نها چه‌كدارێكی ریزه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و كه‌سه بكریته سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، ئه‌وه واتای ئابڕوچوونێكی دیكه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكایه له عێراق، چونكه گونجاو نییه كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی عێراق، فه‌رمان له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئیران وه‌ربگرێت".
چاودێره‌كه ده‌ڵیت، به‌ڵام له واقیعدا بۆچوون و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ناو سه‌ركرده‌كانی شیعه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌ست بۆ دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی عه‌بادی دابنێن، حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی سه‌ر به ئێران ئه‌و خواسته ناشارنه‌وه‌و به ئاشكرا هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ر كه‌سێكی دیكه جگه له عه‌بادی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو كاندید بكه‌ن و چاو له توانا و لێهاتوویشی بپۆشن.
هه‌ر بۆیه هادی عامری پێیوایه ئه‌و ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، له‌وانه‌شه ئێران هاوپه‌یمانه‌كانی تووشی شۆك بكات به دیاریكردنی كه‌سێكی دیكه وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ شوێنگره‌وه‌ی مالیكی ده‌ستنیشان كرد. ئه‌وه‌ش رووده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران هه‌ستی به‌وه كرد ئه‌مریكا به‌هۆی كاندیدكردنی عامری ده‌ستی تاران له حوكمی عیراق دوور ده‌خاته‌وه.
به گووته‌ی چاودیران، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یشی ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاد ده‌كه‌ن ئێران به ئاسانی عامری دوورخاته‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌و سه‌ركرده‌ی حه‌شد خزمه‌تكارێكی گوێرایه‌ڵی تارانه.