گفتوگۆی نێوان چه‌كدارانی داعش و ئه‌میره‌كه‌یان قاسم سوله‌یمانی ده‌ترسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌باره‌ی گفتوگۆ و كێشه‌ی نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌سه‌ر خۆته‌قاندنه‌وه‌یان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و دره‌خته پیسه ده‌بێت له ریشه‌وه هه‌ڵكێشرێت.
له گوتارێكی جه‌ماوه‌ریدا كه كه‌ناڵی "العالم"ـی ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، قاسم سوله‌یمانی باسی ناكۆكی نێوان ئه‌ندامانی داعشی كردووه‌و گوتوویه‌تی: "له رێگه‌ی لاسلكییه‌وه گوێم له مشتومڕێكی نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش و ئه‌میره‌كه‌یان بووه‌و داوایان لێكردووه بیانگوازێته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه، چونكه ئه‌و ئه‌میره له بری ئه‌وه‌ی رێگه به‌وانه بدات بچن خۆیان بته‌قێننه‌وه، چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ده‌ستنیشان كردووه، له كاتێكدا ئه‌مانه‌ی دیكه‌ش ویستوویانه له زووترین كاتدا خۆیان بته‌قێننه‌وه".
فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودس ئه‌و عه‌قڵیه‌ت و هزره توندڕه‌وییه به مه‌ترسییه‌كی نه‌بڕاوه ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "بوونی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته له‌سه‌ر عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێرانی فه‌رز ده‌كات، به‌رده‌وام بێت له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵیان تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌و "دره‌خته پیسه" له ره‌گه‌وه هه‌ڵده‌كێشرێ".