چاوشئۆغڵۆ: له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا گه‌يشتووينه‌ته خاڵێكى دژوار
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن گه‌يشتوونه‌ته خاڵێكى زۆر دژوار.
ئه‌مڕۆ له ئه‌سته‌نبوڵ، كاره‌كانى كۆنگره‌ى پێداچوونه‌وه به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و كيشوه‌رى ئه‌فريقا به‌ڕێوه‌چوو. تێيدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد.
چاوشئۆغڵۆ گوتى: "په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا گه‌يشتوونه‌ته خاڵێكى زۆر دژوار، يان ده‌بێت چاكيان بكه‌ينه‌وه، ياخود به ته‌واوى روو له تێكچوون ده‌كه‌ن".
به بڕواى ئه‌و وه‌زيره‌ى توركيا، "ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت به پاساوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌رده‌وام بێت له پشتيوانيكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد. هه‌ربۆيه ئه‌مريكاييه‌كان نايانه‌وێت كۆتايى به‌و گرووپه بچووكانه‌ى داعش بهێنن كه له بيابانى سووريا و ناوچه سنوورييه‌كانى عێراقدا ماوون".
هه‌روه‌ها گوتى: "سووريا و گه‌له‌كه‌ى له داهاتوودا سوپاسى توركيا ده‌كه‌ن، چونكه خاكى سووريا له رێكخراوه تيرۆريسته‌كان پاكده‌كاته‌وه و وه‌ك ئه‌مريكاش ناكات، كه خاك له گرووپێكى تيرۆريستى ده‌ستێنێته‌وه و راده‌ستى گرووپێكى ديكه‌ى ده‌كات، به‌ڵكو راده‌ستى خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌كات".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "توركيا چاوه‌ڕێى به‌ڵێن له ئه‌مريكا ناكات، به‌ڵكو كردارى له ئه‌مريكا ده‌وێت".