وەزیری پەروەردە بڕی ئەو پارەیە ئاشکرا دەکات کە کەرتی پەروردە پێویستیەتی

"مامۆستایان رەوشیان لە رابردوو باشترە"

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 12/08/2018، وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 340 سەرپەرشتیاری نوێی دیاریکرد و وەزیری پەروەردەش دۆخی پەروردە لە کوردستان ئاشکرا دەکات.

لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەو سەرپەرشتیارە نوێیانە، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەكوردستان24ی راگەیاند: " ژێرخانی بنەڕەتی كەرتی پەوەردە لە ھەرێمی كوردستان، بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاری پێویستە".

ئاماژەی بەوەشكرد دۆخی دارایی مامۆستایان ئەمساڵ باشترە لە ساڵی رابردوو و دۆخی کارەکانی داهاتوویش دەکەوێتە سەر سەرکەوتویی سەرپەرشتیارە نوێیەکان.

‌H.J