هه‌واڵگری عێراق: پێنج ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، (5) ئه‌ندامی رێكخراوی "داعش"یان ده‌ستگیركردووه، كه كرده‌ی تیرۆریستیان له دژی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌ی عێراق، بڵاویشیكرده‌وه، هه‌ر پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (4) له یاسای "تیرۆر" ده‌ستگیركراوون.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، دووان له ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌ندامی دیوانی "الجند" بوون و سێیه‌كه‌ی دیكه‌یان له "سه‌ربازگه گشتییه‌كان"ـی داعش كاریان كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی داعش دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه و ئاشكرایانكردووه له چه‌ندین تاوان و كرده‌ی تیرۆریستی دژی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شداریان كردووه.
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، هیچ ئاماژه‌یه‌كی به شوێنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش نه‌داوه.