وەزیری بەرگریی دانیمارك: نابێ رێگە بدرێت داعش خۆی رێكبخاتەوە
K24 - برۆكسل
كلاوس هیۆرت فریدریكسن، وهزیری بهرگریی دانیمارك رایگەیاند، ئهوان لە دژی داعش بەردەوام دەبن، چونکە سەرەڕای رووخانی خەلافەتەکەیان، بهڵام بە شێوازی دیكه تێکەڵ بە خەڵک دەبن، بۆیه نابێت رێگەیان پێبدرێت خۆیان رێکبخەنەوە و ژێرخانی تایبەت بە خۆیان هەبێت.
وهزیری بهرگریی دانیمارك گوتی: "بە دڵنیاییەوە، وەك دەبینیت، داعش وەك پێکهاتەیهکی جوگرافی و سیاسی خەلافەتەکە تێکشکاوە، بەڵام ههنووكه شێوازی خۆی گۆڕیوە و تێکەڵ بە خەڵک دەبێت. ئەوەی دەیبینین، ئەوان بەردەوامن، بۆیە دەبێت لە فشارەکانمان و چاودێریکردنی داعش بەردەوام بین. نابێت رێگەیان پێبدەین خۆیان رێکبخەنەوە و ژێرخانی تایبەت بە خۆیان هەبێت، دەبێت بەردهوام بین لە فشارەکان".