وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا باسی ئازایەتیی پێشمەرگە دەكات

ئەڵمانیا لە هاوکاریکردنی کوردستان بەردەوام ده‌بێت
kurdistan24.net

K24 - برۆكسل

ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، وه‌زیری بەرگریی ئەڵمانیا جەخت لە رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش ده‌كاته‌وه‌ و پابەندیی وڵاتەکەشی له‌ هاوکاریکردنی پێشمەرگە لە بواری تەندروستی دووپات کردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد، کە لە راهێنان بە ستافی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

وه‌زیری بەرگریی ئەڵمانیا گوتی: "بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بینیمان پێشمەرگە چەند بە بوێریی و ئازایەتی شەڕیان دەکرد لە دژی داعش، بەردەوام دەبین لە هاوکاری بۆ بونیاتنانەوەی ئەوەی وێران کراوە، هاوکاری بۆ ژێرخانی تەندروستیش گرنگە لە هەرێمی کوردستان، بۆیه‌ لە راهێنانی ستافی تەندروستی به‌رده‌وام ده‌بین و پابه‌ندی دروستکردنی نەخۆشخانەکە دەبین، چونكه‌ بۆ ئێمە گرنگه‌، بۆ ئەوەیش دڵنیابین كه‌ سەرکەوتوو دەبێت،لە هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبین".